١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پێشوازی لە هەڵمەتی ٧٤ ناوەندەکە کرد

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پێشوازی لە هەڵمەتی “ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیسی بۆ پرسی کورد’ کرد کە دۆستانی گەلی کورد لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دەستیان پێکردووە، راشیگەیاند، “بەهەموو جۆرێک پشتیوانی لەو هەڵمەتە دەکەین”.

هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد لە ٧٤ شار لەوانە ستراسبۆرگ بە داوای ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی هەڵمەتێکیان دەستپێکرد. هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پێشوازی لە هەڵمەتەکە کرد. هاوسەرۆکایەتیەکە رایگەیاند کە وەستانەوە بەرامبەر بە گۆشەگیری لە هەمان کاتدا بە واتای داواکارییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بۆ سەرخستنی هەڵمەتەکە داوای لەگەلی کوردستان، دیموکرات، رۆسنبیر، وڵاتپارێزان، کەسانی پێشکەوتنخواز، هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد کە مرۆڤایەتی هەڵسێننە سەر پێ.

راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم جۆرەیە:

” وەک رای گشتی دەزانن دوێنێ لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی و بە دروشمی ‘ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’ هەڵمەتێک دەستیپێکرا. کەانی چەپ، سۆسیالیست، دیموکرات، ئازادیخواز، کەسانی خاوەن ئەخلاق و ویژدان و رێکخراوە دیموکراتیکەکان کەمپینێکی بەو جۆرەیان دەستپێکردووە و ئەوە زۆر بە واتا و بەنرخە. سپاسی هەموو دۆستانمان دەکەین کە ئەو راگەیەندراوەیان داوە. ئەو کەمپینە لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا دەستیپێکرد و ئەوەش واتایەکی گەورەی هەی. گەورەترین و واتادارترین وەڵامە لە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بە دڵنیاییەوە بەڕێوەبردنی کار و هەڵوێستێکی بەم جۆرەیە.

گەلی کوردستانی وڵاتپارێز هەرگیز ئەو پیلانگێڕییەی قەبوڵ نەکردووە کە لە دژی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرابوو. وەک بزوتنەوە و گەل ٢٥ ساڵە ئێمە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی تێدەکۆشین. لەم تێکۆشانەماندا بەردەوام ئەو دۆستانەمان هەبوون کە لەگەڵمان بوون و دڵیان لەگەڵ گەلی کورد لێیدەدا. ئەمڕۆ دەبینین کە دۆستەکانمان ئیتر لە ئاستی پێشەنگایەتیدا بەشداری ئەم تێکۆشانە دەبن. ئەمە رووداوێکی زۆر گەورەیە. بێگومان ئەمە سەرکەوتنی گەلی کوردستانی وڵاتپاڕێز و هەموو ئەوانەیە کە لە دژی پیلانگێڕیی تێکۆشاون. وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد ئێمە سڵاو لەو کەمپینە گەورە و واتادارە دەکەین و ئێمە بە هەموو جۆرێک پشتیوانی لێدەکەین.

ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئامنجی خۆی دەپێکێت

ئەو کەمپینەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ راگەیەندرا، خاڵێکی یەکلاکەرەوەیە. بە دەستپێکردنی کەمپینێکی بەم جۆرە ئەوە سەلمێندراوە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێکۆشان گەیشتووەتە ئاستێکی پێویست و لەئێستا بەدواوە بە چالاکی کاریگەر دەگاتە ئامانجەکانی لە لە دروشمی کەمپینەکەدا بە کورتی وتراوە. بەم جۆرە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی گەیشتووەتە ئاستێکی جیهانی و پێیناوەتەوە قۆناغی تێکۆشانی هەمەلایەنە و ئەنجامگر. بەم تێگەیشتن و بەرپرسیارێتیەوە ئێمە لەو بڕوایەداین کە کەمپینەکە ئەو ئامانجانە بپێکێت کە دەستنیسانی کردوون.

ئازادی کۆمەڵایەتی جیهانیش بە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری دەستەبەر دەبێت

تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەبرێت. ئەوە نەک هەر بۆ گەلی کورد، بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەردونی بەرەوپێشچوونێکی زۆر گەورەیە. رێبەر ئاپۆ بڕوای بە تێکۆشان و بەها گەردونیەکانی مرۆڤایەتی هەبوو و دەستی بە تێکۆشان کرد. شۆڕشی کوردستان وەک بەشێک لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی جیهانیی گەلانی جیهانی و بندەستان، بەرەوپێش چووە. هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییش، لە سەر ئەو بنەمایەبوو. رێبەر ئاپۆ زیاتر قورسایی خستە سەر تێکۆشان و بەها هاوبەشەکانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای بندەستان و گەلان و ئەوەی گەیاندووەتە چوارچێوەەکی ئایدۆلۆژیک و تیۆریک و گەورەترین وەڵامی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی داوەتەوە. هەڵوێستی ٢٥ ساڵەی رێبەر ئاپۆ لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەو جۆرەبوو. ئەمە هەڵوێستێکی پاراستنی مرۆڤایەتی، ئازادی، دیموکراسی، سۆسیالیزم، گەلان، ژنان و بندەستانە. بەواتای پشتیوانیەکی زۆر گرنگە. هەربۆیە خاوەنداری کردن لە رێبەر ئاپۆ بە واتای خاوەندارییە لە خۆ، لە کۆمەڵگا، لە ئازادی و شکۆی مرۆڤایەتی خۆ. ئەم کەمپینە ئەو راستیەی سەلماند. رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیری توندکراودایە، بە دڵنیاییەوە دەبێت مرۆڤایەتی دژی ئەوە تێبکۆشێت. ئازادی گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی گەردونیش لەو رێگەوە دەبێت.

کێشەکە بە ئەقڵیەت و ئامرازەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چارەسەر ناکرێن

کێشەی کورد و کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆتاییهاتنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە پەیوەندییەکی نزیکی هەیە. لە رێگەی ئەو رووداوانەی روودەدەن ئەوە دەسەلمێندرێت. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و سوریا، ئەوانەی لە ئیسرائیلو فەلەستین روودەدەن نمونەی ئەوەن. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەکان بە ئەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەت و ئامرازەکانی چارەسەر ناکرێن. کێشەکانی مرۆڤایەتی وەک یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی بە ئەقڵیەتی و ئامرازەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چارەسەر ناکرێن. رێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ماقووڵترین فۆرمولی چارەسەرکردنی کێشەکانی خستووەتەڕوو. وەستانەوە بەرامبەر گۆشەگیری توندکراو، لەهەمان کاتدا بە واتای داواکارییە بۆ چارەسەری کێشەکان.

ئێمە بەو وشیارییەوە بانگەواز ئاراستەی هەموو کەس دەکەین:

بانگەواز بۆ گەلی کوردستان

یەکەم بانگەوازمان بۆ گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستانە. گەلی وڵاتپارێزی کوردستان تائێستا لە چوار لای کوردستان، لە زیندانەکاندا، لە کەمپی مەخمور، لە شەنگال و لە دەرەوەی وڵات لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بێ پسانەوە تێکۆشاون. ئەنجامی ئەو تێکۆشانەیە کە ئەمڕۆکە گەلانی بندەستی جیهانم ژنان، گەنجان و هەڤاڵ و هۆگران خاوەنداری لە تێکۆشانی کوردان ورێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەم گەلە بەرپرسیارێتی ئێمەی یەکجار زیاد کردووە. بەو بیرەوەری و پەیوەستبوونە بە رێبەر ئاپۆوە و بڕوا بە ئازادیی کوردستان دەبێت مرۆڤ بەشداری لەو کەمپینەدا بکات کە دەستیپێکراوە، لە رۆژهەڵات و باشوور دەبێت گەل هەڵسێتە سەر پێ. دەبێت رۆسنبیران و رێکخراوە دیموکراتیکەکانی گەل پێشەنگایەتی گەل بکەن. خەڵکی باشووری کوردستان دەبێت گوشار و گەمارۆی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست تێکبشکێنێت و بە شێوەیەکی بەهێز بجوڵێنەوە. گەنجانی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەبێت لە چالاکیەکاندا لە پێشی پێشەوە بن. خۆیان بە شێوەیەکی بەهێز رێکبخەن و ببنە پێشەنگی گەل. شکاندنی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەر ئاپۆ و پاراستنی تێکۆشانی ئازادی بە تایبەتی ئەرکی گەنجانی کوردستانە.

بانگەواز بۆ گەل و هێزە دیموکراسییەکان لە تورکیا

بانگەوازی دووەممان بۆ دیموکراسیخوازان، ڕۆشنبیران، وڵاتپارێزان، پێشکەوتنخوازان و هەموو هێزە دیموکراسییەکانە. گۆشەگیری توندکراو، گۆشەگیرکردنی کورد و گەلانی تورکیایە. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بۆ نەهێشتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، کۆمەڵکوژکردنی کوردان ھەموو توانای خۆی دەخاتەگەڕ. بەوەش تورکیا بەرەو تاریکی دەبات. ئیتر پێویستە هەمووان ئەو ڕاستییە ببینن. تێکۆشانی ڕاستەقینە لە پێناو دیموکراسی لە تورکیادا، وەستانە لە تەنیشت تێکۆشانی ئازادیی کورد و وەستانەوە لە دژی گۆشەگیریە. ئەگەر مرۆڤ ئەوە نەکات، ئەگەر لەبەرامبەر گۆشەگیری توندکراوی سەر ڕێبەر ئاپۆ خاوەن بڕیار نەبێت و تێنەکۆشێت، هەڵوێستی مرۆڤ ڕاست و دیموکراسی و وڵاتپارێزانە نابێت. بەو شێوەیە تورکیا ڕەوشن و دیموکراسی نابێت. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پاشەکشە ناکات و لاواز نابێت، تورکیا لە تاریکی ڕزگاری نابێت. ئێتر پێویستە مرۆڤ بە شێوەیەکی بەهێزتر و بە هەڵوێستێکی ئاشکرا لە دژی گۆشەگیری بوەستێتەوە. ئەوە پێوەری دیموکراسی، وڵاتپارێزی، پێشکەوتنخوازی، ئەخلاق و ویژدانە.

دەبێت کارێک بکەین کە هەموو مرۆڤایەتی ھەستنە سەر پێ

سێیەم بانگەوازمان بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە. دڵی ڕێبەر ئاپۆ نەتەنیا بۆ کورد، بەڵکوو بۆ ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش لێدەدات. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لەو پێناوەدا خەباتی کردووە. بەو ھۆیەوە خۆڕاگری و پێداگری کردووە، ئەنجامەکانیشی لەگەڵ مرۆڤایەتیدا هاوبەشی کردووە. لەو ھەلومەرجە دژوارانەدا خۆیان لە کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی بەدوور نەگرتووە. پێویستە زیاتر ئەو ڕاستییە ببینین، بیزانین، باسی بکەین و خاوەنداری لێبکەین. ئەوەش پێویستییەکی مرۆڤایەتی، دیموکراسی و ئازادیخوازییە. نابێت بە هیچ شێوەیەک گۆشەگیری توندکراو لەسەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ بکرێت. پێویستە لە دژی گۆشەگیری توندکراو هەڵوێستمان هەبێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین. هەربۆیە دەبێت کارێک بکەین کە هەموو مرۆڤایەتی ھەستنە سەر پێ.

بەو هەست و بانگەوازانە پیرۆزبایی لە کەمپینی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’ دەکەین، جەختیشدەکەینەوە کە بڕوامان بە سەرکەوتنی هەیە و پشتیوانی لێدەکەین.