١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣
‘لە دژی ستەمکاریی ئەردۆغان بۆ سەر کورد بوەستن’
کۆمیتەی کۆمیتەی ئایین و گەلانی کەجەکە داوای کرد، دووڕوویی دەسەڵاتداری تورک بە سەردەستەیی ئەردۆغان ببینرێت، کە بۆ فەلەستین داوای ‘دانبەخۆداگرتن’ی کرد بوو. کەجەکە داوای لە هەمووان کرد، کە لە دژی ئەو ستەمکاریانە بوەستنەوە، کە لەسەر کورد بەرێوەدەچێت.
کۆمیتەی ئایین و گەلانی کەجەکە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک نایەوێت کورد ببێت بە خاوەنی قەوارەیەک؛ قبوڵ ناکات کە کورد بە زمان و کولتۆری خۆی لەسەر خاکی خۆی، خۆی بەرێوە ببات، تەنانەت بەرگەی بوونی کوردیش ناگرێت، و وتی، ” ئێمە داوا لە موسڵمانانی هەموو نەتەوەکان و بەتایبەتی کورد دەکەین، کە بە شێوازێکی بەهێز تر و رێکخراوتر تر ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، لە دژی ئەو دۆژمنایەتییەی بەرامبەر بە ئایین، مرۆڤایەتی و ئەخلاقدا دەکرێت.
ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی ئایین و گەلانی کەجەکە بەم شێوەیەیە: “ دەوڵەتی تورک لە ٧ی تشرینی یەکەمدا هێرشی کردە سەر مزگەوتی کەمپی پەنابەرانی مەخمور، ئێمە ئەم کارە شەرمەزار دەکەین. گەلی مەخمور لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە تا ئێستا لە دژی فاشیزمی دەولەتی تورک و هێرشی تاڵانکاریەکان و داگیرکەری هێزەکانی پەدەکە و ئەوانەی کە هاوپەیمانن لەگەڵی، تێدەکۆشن. سڵاو لەو تێکۆشانە و ئەو هەلوێستە خۆڕاگرانەی گەلی مەخمور دەکەین.
هێرشە قڕکاریەکان بەردەوامن
دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر، بە کەڵک وەرگرتن لە هەستی ئایینی خەڵک، هێرشە قڕکاریەکانی خۆی لە کوردستان چڕتر کردووە، بەردەوامە. دوای ئەو چالاکییە فیداییەی کە لە ناوەندی ئەنقەرە ئەنجام درا، بۆ شاردنەوەی ئەو گۆرزەی کە بەریان کەوت، بۆ دروستکردنی وێنەیەکی بەهێزی دەوڵەت و بۆ تێپەڕاندنی ئەو شۆکە گەورەیەی کە تێیدا دەژیان، لەسەر رۆژئاوا و شەنگال هیرشی قرکارییان ئەنجامدا. بە بەرزترین ئاستی تاوانی جەنگی بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانیان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و هەرەشەیان لە زۆرێک لە شارەکانی وەک سلێمانی کرد، بەو شێوازە وتیان کە لە ڕیزی ئامانجەکانیانن. ئەم هێرشە قرکارییە درێژەپێدەری ئەو پلانەیە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری پیلانگێڕی دژی ڕێبەرمان.
بێ ئەوەی شەرم بکات بۆ غەززە داوای’ خوێن ساردی و دان بەخۆداگرتن’ دەکات
دەوڵەتی تورک و هاوبەشەکانی کە زمانی کورد قەدەغە دەکەن، بەرگەی خۆبەڕێوەبەریی گەلی ئێمە ناگرن و بەم شێوەیە داواکاری هەرە مرۆڤ دۆستانە بە ‘تیرۆر’ پێناسە دەکەن، قسەی ئیسلامی لەسەر دەمیان لا ناچێت کەچی کورد دەکوژن و نکۆڵی لە هەبوونیان دەکەن. هەروەها بێ شەرمانە بانگەوازی خۆیان بۆ ‘دانبەخۆداگرتن و پشوودرێژی’ لە شەڕی غەززەدا دەخەنە ڕوو و ڕەخنە لە کوشتنی خەلکی مەدەنی، منداڵان و ژنان دەگرن، وەک ئەوەی کە بەلایانەوە زۆر گرینگە. بیری ئەو کەسانە دەخەینەوە کە نازانن یان لەبیریان چووە کە بە پێی پرەنسیپی دادپەروەری لە ئاییندا، کوردیش وەک موسڵمانانی دیکە مافی خۆیەتی لەسەر نیشتیمانی دایکی خۆی و خاکی باوباپیرانی خۆی بژیت. بەکارهێنانی زمان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا مەرجە بۆ مرۆڤ. وەک هەموو گەلان، سروشتیترین مافی خۆیانە لەو شوێنەی کە تێیدا دەژین خۆیان بەرێوە ببەن و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی خۆیان دابمەزرێنن. داواکردنی ماف داواکاریەکی مرۆڤانە و سرۆشتییە. سیاسەت و عەقڵی دەوڵەتی تورکی ئیسلامیی دەسەڵاتدار قەبووڵ ناکات کە کورد ببێت بە خاوەنی قەوارەی خۆی، دەرفەتی ژیانێکی مرۆڤانەیان هەبێت، بە زمان و کولتووری خۆی لە نیشتیمانی خۆی، خۆی بەڕێوە ببات. تەنانەت بەرگەی بوونی کورد لەسەر زەوی ناگریت.
گەلی مەخمور خۆبەدەستەوەدانیان قبوڵ نەکرد
گەلی مەخمور گەلێکە کە بە درێژایی مێژووی خۆیان بە بەرخۆدان لە دژی چەوساندنەوەی ستەمکاران ناسراون. ساڵانێکە لەژێر هێرشی تورک-ئیسلامییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا دەرفەتەکانی ژیانیان خۆلقاندووەو هەول دەدەن بوونی خۆیان دەستەبەر بکەن. گەلێکن کە چۆک بۆ هێرشە فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک دانادەن و ڕوویان لە بزوتنەوەی ئازادی کرد و لە ژێر سەختترین بارودۆخدا ناچار بوون کۆچ بکەن، لە نەهدارەوە بۆ بەهرێ، لە ئەتروشەوە بۆ نەینەوا و دواجاریش مەخمور. ساڵانێکە بوون بە ئامانجی هەموو جۆرە شەڕێکی تایبەت و گڵاوی پەدەکە، گەمارۆدان و هەموو جۆرە ئەشکەنجە و زۆلمێکیان لێکرا، بەڵام خۆیان بەدەستەوە نەدا. بەو هێزە مەعنەویەی کە لە بزوتنەوەی ئازادی وڕێبەرایەتی وەریانگرتووە، بە بەها ناوەکییە کۆمەڵایەتییە ڕەگ داکوتاوەکانیان، هەمیشە پشتیوانی تێکۆشانی ئازادی بوون و بە هەڵوێستی خۆڕاگرانەیان خەباتی ئازادییان بەڕێوە برد. ئەوان گوزارشت لە واقیعی گەلێک دەکەن کە سەرەڕای هەموو سیاسەتە ئیرادە شکێنەکانی پەدەکە و سەپاندنی تەسلیمبوون، بۆ ئەوەی کە تەسلیم نەبن لە بەرامبەری دا بەرخۆدانیان کردووە. بە واتایەکی تر واقیعێکی ئەو کەسانە هەیە کە ئیرادەیان تاقی کراوەتەوە. ئەو خاکە بێ ئاوەی مەخموریان بەو ئیرادەی بەهێزەیان کە لە ئازادی سەرچاوەی گرتووە و کرد بە بەهەشت.
تا تواناتان هەیە مزگەوتی مەخمور بۆردومان بکەن
با گەلەکەمان لە مەخمور بزانێت کە؛ لەبەر ئەوەی ئامانجیان لەسەر بنەمای کردەوەی چاک و پاکە، لە هەر هەلۆمەرجێک و لە هەر شوێنێک بن پەرەستش و ئەرکەکانیان لەلایەن خوداوە قبوڵ دەکرێت. لە کاتێکدا تێکۆشان بۆ ماف و دادپەروەری لە دژی نادادپەروەری بەڕێوەدەچێت، هەموو شوێنێک شوێنی خوداپەرستیە. تێکۆشان لە دژی ستەمکاران و منافیقەکان گەورەترین پەرستشە. گەلەکەمان لە مەخمور هەرخۆی بەمە دەزانن کە ساڵانێکە لەو بارۆدوخودا دەژین. تێکۆشانی ئازادی گەلی مەخمور، تێکۆشانیکە بۆ پاراستن و بەردەوامبوونی بەهاکانی ئیسلامیکی دیموکراتیک. بۆیە بۆردومانی مزگەوتەکەیان تەنها وەک هێرشێک بۆ سەر شوێنێکی پیرۆز ئازاریان دەدات. ئەوان دەزانن کە؛ ئەو کەسەی ئەم کاردەوانە ئەنجام دەدات، ئەردۆغان و دەوروبەرەکەیەتی، کە خۆیان بە موسڵمان نیشان دەدەن. بە هێرشێکی لەو شێوەیە، ئەردۆغان و هاوبەشەکانی دۆژمنایەتی خۆیان بەرامبەر بە ئایین دووپات کردەوە.
ئەوە نیشان دەدات کە هیچ بەهایەک ناناسێت
ئەردۆغان و دەوڵەتی چەتە لەگەڵ هاوبەشەکانی بە هێرشەکانیان لەسەر رۆژئاوا، مەخمور و باشوور سەلماندوویانە کە دان بە هیچ بەهایەکدا نانێن. لە پێناو دەسەڵاتدا هەموو بەها پیرۆزەکانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی بن پێ دەکات. پەرە بە هێرشە قڕکاریەکانی دەدات لە دژی گەلی کورد لە مخمور، ڕۆژئاوا و لە دژی هەموو گەلانی مەسیحی، عەلەوی، ئێزیدی و بیروباوەڕەکانی دیکە کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین بەتایبەت گەلی کورد و عەرەب. ئەردۆغان کە هەرگیز خۆی لە بەکارهێنانی وشەکانی خودا، ئیسلام، قورئان، پێغەمبەر، برایەتی موسڵمان، بەدوور ناگرێت، هێرش دەکاتە سەر خۆسەری دیمۆکراتیک کە هەموو گەلان و بیروباوەڕەکان بە ئازادی تێیدا دەژین، بە سەپاندنی ‘یک دەوڵەت، یک نەتەوە، یک زمان’ زمانەکان، کولتورەکان، نەتەوەکان کە خوا دروستی کردون ، نکۆڵییان لێدەکات. دەوڵەتی تورکی چەتە کە لەسەر رێگای یەزید و حەجاج هەنگاودەنێت، کە لە پێناو دەسەڵات و سوڵتانییەتدا هەموو جۆرە خراپەیەکیان ئەنجامدا، بە هێرشکردنە سەر ژنان و منداڵان، هەروەها هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان، زۆلمێکی گەورەیان کردووە. داوا لە موسڵمانانی هەموو نەتەوەکان و بەتایبەت کورد دەکەین هەلویستی خۆیان بەرامبەر بەم دوژمنایەتییە کە لە بەرامبەر ئایین، مرۆڤایەتی و ئەخلاق بەرێوەدەچێت بە شێوەیەکی ڕێکخستنی تر و بەهێزتر دەرببڕن.
دەبێت کەسانی ئایینی ڕاستەقینە لە بەرامبەر ئەمەدا هەڵوێست نیشان بدەن
لە بەر ئەوەی کەسانی ئاینی بێ هەڵوێستن، ئاکەپە و هاوبەشەکانی ئایین دەشێوێنن، وشەکانی دینی، خوا، پێغەمبەر و قورئان بەکاردەهێنن وهێرشی قڕکاری ئەنجام دەدەن. لەبەر ئەم هۆکارە، داوا لە موسڵمانانی کورد و عەرەب و گەلانی دیکە دەکەین، هەموو موسڵمانانی باوەڕدار بە هەستێکی پاک و خاوێن، هەموو زانایە بە ویژدان و ئەخلاقەکان، هەڵوێست نیشان بدەن بەرامبەر بە هێرشە قرکارییەکان. داوا لە گەنجان و ژنانی موسڵمان، عەلەوی، ئێزیدی و ئایینەکانی تر دەکەین کە چالاکانەتر بەشداری تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ببن. داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە بۆ تێکشکاندنی پیلانگێری، دروست کردنی ژیانیکی دیموکراتیک و ئازاد بۆ گەلانی ناوچەکە دەبیت هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. “داوا لە گەلانی موسڵمان دەکەین هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەم هێرشە قرکارییە درندانەیە نیشان بدەن”.