٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

کەجەکە: تاوەکو سی پی تی رۆنکردنەوە دەدات و پارێزەران بچنە لای رێبەر ئاپۆ نابێت چالاکیەکان بوەستێنرێن

کەجەکە ڕایگەیاند کە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد، تاوەکو سی پی تی رۆنکردنەوە دەدات و پارێزەرەکان بچنە لای رێبەر ئاپۆ نابێت چالاکیەکان بوەستێنرێن و بە ڕۆحی سەفەربەری دەست بە جووڵە بکەن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوبەری کەجەکە سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی سەرعەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

“پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ ڕایانگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە، کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (CPT) لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمرالی لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتنی نەکردووە، بۆیە نیگەرانییەکان زیادیان کردووە. راگەیەندراوی پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ دەردەخات کە سی پی تی هیچ دیدارێکی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ نەبووە، سەرەڕای ئەمەش وەک ئەوەی دیدارەکە ڕوویدابێت زانیاری پێشکەشی رای گشتی کردووە.

هەڵوێستی سی پی تی نیشانەی دۆخێکی نوێیە

هەڵوێستەکەی سی پی تی ئاستی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی و هەڵوێستی بەرامبەر رێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. هەرچەندە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن نەکراوە، بەڵام هەوڵیاندا وا خۆیان نیشان بدەن کە جاوپێکەوتنیان کردووە و گەلی کوردستان و رای گشتی فریو بدەن. ئەم دۆخە ناتوانرێت و نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت. وێڕای گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجەدانی سەختی ئیمرالی و نەبوونی زانیاری لەسەر دۆخی رێبەر ئاپۆ، ئەم هەڵوێستەی سی پی تی بووەتە هۆی ئەوەی کە پرسی تەندروستی و ژیانی رێبەر ئاپۆ بگاتە قۆناغێکی مەترسیدار. ئەمە دۆخێکی نوێیە کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ

رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٤ ساڵە لە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی راگیراوە. لەبەرئەوەی رێبەر ئاپۆ دەستبەرداری دۆزی گەلی کورد بۆ ئازادی نابێت و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە گەلان پێکەوە بژین لە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا راگیراوە. بۆ ئەوەی خەباتی ئازادیی کوردستان نەمێنێت و کورد کۆمەڵکوژ بکرێت، رێبەر ئاپۆ بە پیلانێکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و خرایە ناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی. بەڵام رێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵە بەرەنگاری ئەم سیستەمە گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە دەبێتەوە. ئەم هەڵوێستە خۆڕاگرییەی رێبەر ئاپۆ بەناوی ئیرادەی گەلان بۆ پێکەوە ژیان و ئازادی گەلی کورد نیشان دەدرێت. گەلی کورد هەر لە سەرەتاوە زۆر باش لەم راستییە تێگەیشتووە و بەو پێیە جووڵاوەتەوە. گەلی کورد هەروەها نیشانی داوە دەستگیرکردنی رێبەر ئاپۆ دەستگیرکردنی ئەوانە و ژیانی ئازاد تەنیا بە رێبەرێکی ئازاد مومکینە، بۆیە بە توندی پشتیوانی رێبەر ئاپۆیان کرد. ئەم هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەی گەلی کوردستان بوو بە بناغەی سەرەکی تێکشکاندنی ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە دەیەوێت بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بەدەستی بهێنێت. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە ناتوانێت بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بشکێنێت، بە هەموو شێوەیەک رێگری لە وەرگرتنی زانیاری لە رێبەر ئاپۆ کرد و سی پی تی بەشداری ئەم پیلانە بوو و بەم شێوەیە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی گەیاندە ئاستێکی نوێ. لەم قۆناغەدا پێویستە بگوترێت کە ئێستا تەندروستی و ژیانی رێبەر ئاپۆ نادیارە، بۆیە لە مەترسیدایە. ئێستا بە دڵنیاییەوە ژیان و تەندروستی رێبەر ئاپۆ لە مەترسیدایە. ئەو هەڵوێستەی کە سی پی تی نیشانی داوە، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ئەمە ڕاستە. سی پی تی لەبری ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی لە رێگریکردن لە ئەشکەنجەدان و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکان جێبەجێ بکات؛ بە پێچەوانەوە بە هەڵوێستەکەی مامەڵە دەکات و پەسەندی دەکات و پاساو بۆ ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەهێنێتەوە. لای گەلەکەمان و هەموو لایەک روونە کە کاتێک باس لە کورد و رێبەر ئاپۆ دەکرێت، سی پی تی بە دەوڵەت و دامودەزگاکانی ئەوروپاشەوە، دووڕوویی و بێ پێوانە مامەڵە دەکەن، ئەخلاق و سیاسەت دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانیان. ئەم رێبازەی سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و هەموو دامودەزگاکانی ئەوروپی بەو مانایەیە کە لە قڕکردنی کورددا هاوبەشن.

ئەم نزیکایەتیەی ئەوروپا و گوایە دامەزراوە دادپەروەری و یاساییەکانیان ناتوانرێت بە شێوەیەکی جیاواز روون بکرێتەوە. سیستمی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری ئیمرالی لەسەر بنەمای سیستمی ئەوروپا دامەزرێنراوە. هەروەها سی پی تی بەپێی بە نزیکایەتی کۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەوروپا کاردەکات. کاتێک رێبەر ئاپۆ برایە ئیمرالی، یەکەم لایەن کە پێشوازی لێکرد، سی پی تی بوو. بۆیە سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دامەزراوەکانی دیکەی ئەوروپی بەرپرسیارن لە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ئیمرالی.

سی پی تی راستیەکان دەشارێتەوە، پێویستە گەلی کورد هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدات

سی پی تی نەک تەنیا لەبارەی دۆخی ئیمڕالی راگەیەندراوی نەدا بەڵکو هەوڵێ شاردنەوەیدا و راستیەکانی شاردەوە و راستیەکانی پێچەوانە کردەوە. ئەم هەڵوێستەی سی پی تی قبوڵ ناکرێت. پێویستە بە زوترین کات لەبارەی دۆخی ئیمڕالی، دۆخی رێبەر ئاپۆ ڕۆنکردنەوە بدات. سی پی تی و دامودەزگاکانی دیکەی ئەوروپی بەرپرسیارن لە بارودۆخی رێبەر ئاپۆ. ناتوانن لەم بەرپرسیارێتییە هەڵبێن. رێبەر ئاپۆ کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکات، بە پیلانێکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و خرایە ناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالیەوە. پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەرەتا بە پێشێلکردنی یاساکانی ئەوروپا ئەنجامدرا. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی پێشتر بە ناچاری دانیان بەم راستیەدا ناوە. رایانگەیاند کە رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی نایاسایی سزا دراوە و سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالی ئەشکەنجەیە.

بەڵام بەو پێیەی کۆنسەی ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەوروپا لەگەڵ سیستنی قڕکەر و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هاوڕان، سی پی تی و دامەزراوەکانی تر بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ ناکەن و لەگەڵ سیستمی ئەشکەنجەدا هاوڕان. پێویستە گەلی کورد بزانێت کە سی پی تی و دامودەزگاکانی ئەوروپی لە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی بەشدارن و ئێستا ژیانی رێبەر ئاپۆ لە مەترسیدایە، بۆیە هەڵوێستی بەهێز لە دژی ئەمە نیشان بدەن. پێویستە دۆستانی گەلی کورد هەڵوێستێکی بەهێزتریان هەبێت بۆ پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ و لەگەڵ گەلی کورد خەبات بکەن بۆ شکاندنی گۆشەگیریی ئیمرالی و کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی سەر ژیانی رێبەر ئاپۆ. پێویستە سی پی تی بەپەلە رۆنکردنەوە لەسەر بارودۆخی رێبەر ئاپۆ بدات، داوای پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ بۆ چوون بۆ ئیمرالی دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت، پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆ کۆببنەوە. تا ئەو دوو داواکاریە جێبەجێ نەکرێت، پێویستە چالاکییەکان بەردەوام بن و فراوانتر بکرێن.

تاوەکو سی پی تی رۆنکردنەوە دەدات و پارێزەرەکان بچنە لای رێبەر ئاپۆ نابێت چالاکیەکان بوەستێنرێن

ئێدی گەلی کوردستان تەحەمولی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی نەماوە. گەلی کورد تا ئێستا بە خۆڕاگری و خەبات بەرگری لە هبوونی خۆی کردووە. ئەوەی بەدەست هاتووە بە تێکۆشان و بەرخۆدان بەدەست هاتووە. رێبەر ئاپۆش خوڵقێنەری ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانەیە، لە ریزەکانی پێشەوەدا نوێنەرایەتی ئەم بەرخۆدانەی کردووە. رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٤ ساڵە بە بەرخۆدان لەدژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ئیمرالی، نیشانی داوە کە دەستبەرداری هەڵوێستی ئازادی خۆی نابێت. رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازاد و هبوونی گەلی کورد دەکات. ئەم هەڵوێستەی رێبەر ئاپۆ تەنها بە لەناوبردنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ئیمرالی، بە هەڵوێستێکی بەهێز و چالاکی گشتگیر، بەدی دێت. سەرەتا پێویستە گەلی باکوری کوردستان، گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەم جۆرە هەڵوێستە نیشان بدەن، چالاکییەکانیان زیاتر بکەن تاوەکو سی پی تی رۆنکردنەوە دەدات و داواکاری پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکرێت. لە کوردستانیش بە پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ، بە بەرخۆدان لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ئیمرالی، هەڵوێستێکی راستەقینە و مانادار نیشان بدرێت. کاتێک ئەمە نەکرێت مانای وڵاتپارێزی نامێنێت، مانای پشتیوانی لە دۆزی ئازادی گەلی کوردستان نامێنێت. گرنگە دامودەزگا دیموکراسیەکان، پارتە سیاسییەکان، رۆشنبیران، نووسەران و هونەرمەندانی گەلی کورد بەم بەرپرسیارێتییە هەڵسوکەوت بکەن و بە بەهێزی پێشەنگایەتی چالاکییەکانی دژی گۆشەگیری بکەن. ئەمە مەرجی وڵاتپارێزی، مەرجی پێشەنگایەتیکردنی گەلە.

هەر کەسێک کە خۆی وەک لایەنگری دیموکراسی، مافی مرۆڤ و ئازادی دەبینێت پێویستە لەدژی گۆشەگیری بوەستێتەوە

خەبات بۆ دیموکراتیزەکردن و ئازادی تورکیا تەنیا بە تێکۆشان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی بەدی دێت. لە تورکیا هیچ کەسێک ناتوانێت باسی دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری و خەبات بکات تاوەکو رووبەڕووی گۆشەگیری نەبێتەوە. چونکە لەگەڵ سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی نەک گەلی کورد، بەڵکو گەلی تورکیاش، ئیرادە و ئازادی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گۆشەگیر دەکرێت. پێویستە بزانرێت حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە گەڵ گۆشەگیریی توندی ئیمرالی، شەڕێکی گشتگیری دژی گەلی کورد دەستپێکردووە. داواکاری دیموکراسی و ئازادی سەرکوت دەکات و داهاتووی تورکیا تاڵان دەکات. ئەم ڕاستییە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەردەکەوێت. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک لە تورکیا ئەمە بە روونی ببینێت، کە تەنها بە بەرخۆدان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی، بە وەستانەوە لە دژی قڕکردنی کورد، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەتوانرێت بوەستێنرێت. بەم شێوەیە دەتوانرێت ئەم هزرە فاشیستە کە دوژمنی گەلان و مرۆڤایەتییە لەناو ببرێت و رێگە بۆ گەشەسەندنی دیموکراسی لە تورکیادا بکرێتەوە. بۆیە پێویستە گەلانی تورکیا، دامودەزگاکانی دیموکراسی، هەموو ئەوانەی پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی دەکەن، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بوەستنەوە و لەگەڵ گەلی کورد بجووڵێنەوە.

سەرەتا گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، داوا لە دۆستانی گەلی کورد و پشتیوانانی ئازادی و دیموکراسی و بەها مرۆڤیەکان، دەکەین، دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی بوەستنەوە، لە هەموو شوێنێک کۆببنەوە و چالاکیەکانیان بەهێزتر بکەن. لە هەموو شوێنێک پێویستە بە هەڵوێستێکی بەهێز و بە بڕیارەوە هەوڵ بدرێت. پێویستە ئەم هەڵوێستە بەردەوام بێت تاوە سی پی تی روونکردنەوە دەدات و پارێزەران بتوانن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ کۆببنەوە. تاوەکو ژیانی رێبەر ئاپۆ لە دۆخێکی نادیار و مەترسیداردا بێت، پێویستە کەس نەوەستێت و پێویستە هەموو کەسێک بە رۆحی سەفەربەری دەست بە جووڵە بکات.”