١٥ ژانویەی ٢٠٢٣

کەجەکە: وەیسی تاش شەهیدی کوردستانە

کەجەکە بۆ وەیسی تاش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد جەستەی خۆی دایە بەرئاگر و وتی: “بەشداری کاروانی شەهیدان بووە و ئێستا ئیدی شەهیدی کوردستانە”.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە وەیسی تاش بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی هەینی لە مێردین بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە.

“هەڤاڵ وەیسی تاش بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆ جەستەی خۆی بەر ئاگردا و شەهید بوو. ئێمە چالاکییەکەی هەڤاڵ وەیسی تاش و وتەکانی لە کاتی چالاکییەکەدا لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیست. هەڤاڵ وەیسی تاش لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکی سیاسیی کرد و شەهید بوو. لە کەسایەتیی هەڤاڵ وەیسی تاش دا جارێکی تر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە و بەڵێنی سەرکەوتن دووپات دەکەینەوە کە بە شەهیدانمان داوە.

وەک لە پەیامی هەڤاڵ وەیسی تاش تێگەیشتین، وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرێکی زۆر بە نرخ و هێژا بوو، کە تەمەنی خۆی بەخشییە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان. لە کاتی کودەتای سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلول لە زیندانی ئامەد زیندانیکرا و بە توندی ئەشکەنجە درا و لە قۆناغەکانی دواتریش دا زیندانیکرا و لە زینداندا مایەوە. بە باشی ڕووی بکوژ، ئەشکەنجەکەر و دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورکی بکوژ و داگیرکەر بەرامبەر بە کورد بینیوە و هەتا کۆتایی ژیانی لە دژی دوژمنی بکوژ و داگیرکەر تێکۆشا، بۆیە دەبینرێت، کە لە تازەترین ئاستدا، کەسێک زانایە و هەستێکی قووڵی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری هەیە. بە گەیشتنی بە ئاستی شەهیدبوون، ئیدی بەشداری کاروانی شەهیدان بوو و بووە شەهیدێکی کوردستان.

هەڤاڵ وەیسی تاش بەو چالاکییە بەڕوونی وەفاداریی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ئەوەی، کە بەهای ڕێبەر ئاپۆ بۆ خەڵکی کوردستان چەند گەورەیە، خستەڕوو. ئەو چالاکییە، کە ئەنجامیداوە، دەریخست، کە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دڵسۆزی و وەفاداری و خۆشەویستییەکی قوڵی هەیە و ئەوەش زۆر گەورە و مانادارە. چالاکییەکەشی نموونەی بوێری و دڵسۆزییەکی گەورەیە، بۆیە شایەنی ڕێزگرتن و خۆشەویستییەکی مەزنە. ئەو پەیامانەی، کە بۆ ئێمە بەجێهێشتوون، لە بەرزترین ئاستدا زۆر مانادار و گرینگن. قسەکردن لەسەر ئاپێ موسا و یادکردنەوەی چوار قارەمانەکەی زیندان و فەرهاد کورتایی زۆر مانادارە. پێویستە ئەو بانگەوازە، کە بۆ گەلی کوردی کردوە و ئەو پەیامەی بە هونەرمەندانی کوردی داوە، دەبێت بە وریاییەوە جێبەجێ بکرێن. پێویستە هەموو ئاوات و بانگەوازەکانی هاووڵاتیی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کوردستان وەیسی تاش، کە پێش ئەوەی شەهید ببێت ڕوونیکردوونەتەوە، ببینرێت و جێبەجێ بکرێت. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد بانگەواز و داواکارییەکانی هەڤاڵ وەیسی تاش بۆ خۆمان بە فەرمان دەزانین و بەو شێوەیەش لێی نزیک دەبینەوە.

هەڤاڵ وەیسی تاش چالاکییەکی گەورەی کردووە و بانگەوازی بۆ گەلەکەمان، دۆستانمان و هێزە دیموکراسیخوازەکان هەبووە و داوایکردوە، تا مسۆگەرکردنی دۆخی تەندروستی، سەلامەتی، ئاسایش و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان زیاتر و بەهێزتر بکرێت و بەرەوسەرکەوتنی ببن. هاوکات وەک بزووتنەوەیەک، داوای لە ئێمە کردووە، کە تێکۆشان لە دژی دوژمنی پاکتاوکار و بکوژ و داگیرکەر بە شێواز و رێبازە دەوڵەمەندەکان چالاکی گەورە بکرێت و ئەنجام بدرێت. بۆیە دەبێت چالاکیی وڵاتپارێزی هێژا و بە نرخمان وەیسی تاش بە دروستی تێبگەین و مرۆڤ نەکەوێتە ناو دۆخی دووبارەبوونەوە، تێکۆشان گەورە بکرێت و مانادارترین وەڵامی بدرێتەوە.

پەیام و بانگەوازە سەرەکییەکەی هەڤاڵ وەیسی تاش بۆ ئێمە بەمشێوەیەیە، ‘ناڕەزایەتی لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر و بەهێزتر بکرێت و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی تێکبشکێنرێت. بۆ ئەوەی خاوەنداری لە یادی هەڤاڵ وەیسی تاش بکرێت، پێویستە سەرەتا لەسەر بنەمای ئەم بانگەوازە هەڵسوکەوت بکرێت. ئێمەش بۆ شکاندنی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، کە بانگی سەرەکیی هەڤاڵمان وەیسی تاش و هەموو شەهیدانمانە، داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان و ژنان دەکەین، کە ناڕەزایی بەهێزتر بەرز بکەنەوە و تێکۆشان بڵندتر و بەهێزتر بکەن”.