١٧ حوزەیران ٢٠٢٢
راگه‌یه‌ندراوی كه‌جه‌كه سەبارەت بە سنونێ: لە به‌رامبه‌ر هێرشه پاكتاوكارییه‌كان بوه‌ستنه‌وه!
كه‌جه‌كه له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنونێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و له دژی هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی دەوڵەتی تورک داوای له ڕای گشتی كوردستان و هێزه‌كانی عێراق كرد كه هه‌ڵوێستێكی به‌هێز بنوێنن.
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه په‌یوه‌ست به هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له “١٥ی گەلاوێژی ٢٠٢٢ ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنونێی سه‌ر به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیكی شه‌نگال له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك بۆردومان كراوه. له‌و هێرشه‌دا ساڵح خدر ناسۆ ی ١٢ ساڵە شه‌هید بووه خەباتکاری ڕاگەیاندن و منداڵیش له نێویاندا ٧ ئێزدی برینداربوون. ئێمه ساڵح خدر ناسۆ كه له‌و هێرشه پاكتاوكارییه دژه مرۆییەیەدا شه‌هید بوو به رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگای ئێزدی ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ بریندارانی ڕووداوەکە و کۆمەڵگای ئێزیدی دەخوازین”.
له ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه كه هێرشه پاكتاوكاری و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر له‌سه‌ر كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رژێمی ئه‌ردۆغانی هێناوه‌ته لێواری ڕووخان و به‌م جۆره درێژەی پێداوە ” بۆ به‌رفراوانكردنی سه‌روه‌ری و كۆلۆنیالیستی ده‌وڵه‌تی تورك، به ئامانجی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. له‌و چوارچێوه‌دا ئاشكرایه كه پلانی داگیرکاری لەسەر باشوری كوردستان، له موسڵه‌وه تا كه‌ركوك هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك به یارمه‌تی و هاوكاری پەدەکە خۆی گه‌یاندووه‌ته قوڵایی عێراقه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات پلانه داگیركارییه‌كانی هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكات. له دژی داگیركردنی كوردستان گه‌ریلاكانی ئازادی کوردستان به قاره‌مانی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك كه به‌رامبه‌ر به‌و به‌رخودانه ئیراده‌ی شكاوه، چەكی كیمیایی له دژی گه‌ریلا به‌كارده‌هێنێت. سه‌رباری ئه‌و شێوازه نامرۆڤانه‌یە و هاوكارییه‌كانی په‌ده‌كه‌ش نه‌یتوانیوه ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بهێنێت كه ده‌یویست، خواستەکانی بۆ داگیركردنی باشوری کوردستان به هۆی گورزهكانی گه‌ریلاوه بێچاره و ده‌سته‌وه‌ستان بووه.
ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر کە له‌به‌رامبەر گه‌ریلاكانی ئازادی بێچاره بووه هەر لەبەرئەمەش هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی بەرامبەر بە گۆڕه‌پانه ئازاده‌كان پەرەپێداوە و له دژی گه‌ریلا چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها خه‌ڵكه‌كه‌مان له باشوری كوردستان بۆردومان ده‌كات. له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور كه له ژێر به‌رپرسیارێتی نهتهوهیهكگرتووهکان و عێراقدایه شوێنی مه‌ده‌نییه‌كان بۆردومان ده‌كات و له هه‌مان كاتدا منداڵ وگەلی ئێزدی كه له كۆمه‌ڵكوژی رزگاریان بووه دەکوژێت . پلانه‌كانی بۆ داگیركردنی رۆژئاوا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ ته‌واوی جیهان راده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ده‌نییه بێ به‌رگرییه‌كان له ماڵی خۆیاندا ده‌كوژێت. ئه‌ردۆغانی شێفی فاشیست به بێده‌نگی هێزه‌كانی ناوچه‌كه درێژه به‌و هێرشه قڕكارییانهی ده‌دات و کۆتا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌م دوواییه كه له‌به‌ر ئه‌م بێده‌نگییه ڕوویدا، كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوه‌ندی سنونێی سه‌ر به شه‌نگال بوو.
هێزه‌كانی عێراق ده‌بێت هه‌ڵوێست له دژی هێرشه‌كان نیشان بده‌ن
شه‌نگال ناوچه‌یه‌كه كه له ژێر به‌رپرسیارێتی عێراقدایه. حكومه‌تی مسته‌فا كازمی كه هه‌مووكات باس له ئارامی و ئاسایش له شه‌نگال دا ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه هاوڵاتیانی ئێزدی عێراق ده‌كوژێت بێده‌نگه و ئه‌م بێده‌نگیه واتادارە و جگه له په‌سه‌ندكردن و قبوڵكردنی هێرشه‌كه هیچ واتایه‌كی تر بۆ ئه‌و بێده‌نگییه نییه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه قورسه‌دا له دژی ئاسایشی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری عێراق، بێده‌نگی حكومه‌تی كازمی ده‌ریده‌خات كه بۆچوونی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشوری كوردستان به چ شێوه‌یه‌كه. ئه‌و بێده‌نگییه بوێری ده‌داته ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر. بزوتنهوهکەمان دەوڵەتی تورک له‌لایه‌نی مێژوویی و سیاسیه‌وه و مژۆکەرییەوە باش ده‌ناسێت . ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به خەیاڵی دامەزراندنی عوسمانی نوێ سیاسه‌تی داگیرکردن و پارچەکردنی خاكی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات و بێده‌نگی حكومه‌تی كازمی به‌رامبه‌ر به داگیركردنی خاكی عێراق و كوشتنی هاوڵاتیانی عێراق، بوێری به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌به‌خشێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه داوا له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن، میكانیزمی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بخه‌نه‌گه‌ڕ و پلانی داگیركه‌ری له‌سه‌ر عێراق شكست پێبهێنن.
بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان بوێری دەداتە هێزە کۆمەڵکۆژگەرەکان
له‌به‌رامبه‌ر پاكتاوی ئێزدییه‌كان دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك یونامی به‌رپرسیارن . نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان، وێڕای ئه‌وه‌ی پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزدی و شوێنە مه‌ده‌نییه‌كان به‌ڵام به بێده‌نگیان بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییه و هاوکاری تاوانبارانن. له‌و هێرشانه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هۆی سیاسه‌تی بێده‌نگی بوێری بە هێزە کۆمەڵکوژگەرەکان به‌خشیوه . فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه سیخوڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گۆڕەپانی ئاسمانی عێراق كه له ژێر به‌رپرسیارێتی ئه‌مریكادایه به‌كارده‌هێنن و پێشتریش گۆڕەپانی ئاسمانی عێراق کراوەبوو بەرامبەر هێرشه ئاسمانییەکانی توركیا و به‌رپرسیارێتی ئه‌مریكا له‌و بواره‌دا كه‌وتبووه رۆژه‌ڤه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كه‌ی سنونێ دا دركی پێده‌كرێت، له كۆمه‌ڵكوژییەکەی سنونێ دا هاوکات لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا ئەو هێزانەی بەرپرسن لە گۆڕەپانی ئاسمانی عێراق دا و ڕێگەیان بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق خۆشکردووە خاوەن هەمان بەرپرسیارێتی دەوڵەتی تورکن لە کۆمەڵکوژییەکەدا و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ی خۆیان سوك بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ناوی ده‌وڵه‌تی تورك كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئەنجام داوە بهێنن سەرەخۆشییان ئاڕاستەی سه‌لاح خدر ناسۆ کردووە کە لە هێڕشەکەدا گیانی لەدەستداوە . نەک چاو داخستن لە ئاست کۆمەڵکوژییەکانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا جێبه‌جێی ده‌كات بەڵکو به هەڵگرتن و لابردنی ئەو ده‌رفه‌ت وئیمتیازانەی کە بۆی ڕەخسێندراوە دەتوانرێت توركیا پێش لەم كۆمه‌ڵكوژییانه بگیرێت. لە سەرەتادا داوا لە ئەمریکا و هەروەها هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین كه چیتر هاوكاری هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌كه‌ن رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بەرامبەر بە هێڕشەکان و دابەشکردنی خاکی عێڕاق.
پێویسته گه‌لی باشور له به‌رامبه‌ر تاوانه نامرۆڤانه‌كانی په‌ده‌كه هه‌ڵوێستی ڕوون نیشان بدات
ده‌زانرێت کە له هێڕشەکانی سەر گەلی ئێزیدی و شەنگال دا پەدەکە خاوەن ڕۆڵێکی تایبەتە و عادەتەن توڕەیە به‌رامبه‌ر به سه‌رنه‌كه‌وتنی فه‌رمانی ٧٣ هه‌مین و ده‌یه‌وێت پێشهنگەکانی گه‌لی ئێزدی به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كۆمه‌ڵكوژ بكات و ئەو ئێزیدییانەی کە لە کۆمەڵکوژییە دەربازییان بووە بووەتە مۆتەکەی پەدەکە . جگه له ده‌وڵه‌تی تورك، په‌ده‌كه و داعش هیچ هێزێكی تر نییه کە له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستنی ئێزدییه‌كان بترسێت و دوژمنایەتی بکات و خاوەنی چ ڕۆڵ و میسێۆنێکە لە شەڕی داگیرکاری تورکیادا بەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادی بەهەمان ڕۆڵ بەشداری دەکات لە کۆمەڵکوژکردنی گەلی ئێزیدی بەدەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە . ئێمه داوا له گه‌لی كوردستان و به تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان له باشوری كوردستان ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی په‌ده‌كه هه‌ڵوێستی ڕوون نیشان بده‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نین كه ئه‌گه‌ر له كات و شوێنی پێویستدا ناڕه‌زایه‌تی نیشان بدرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه داگیركارییەکانی دەوڵەتی تورک له شه‌نگال، مه‌خمور، باشور، ڕۆژئاوا و ئەو شوێنانەی کە ڕووبەڕووی هێڕشی داگیرکاری بووەتەوە ڕۆڵێکی گەورە دەنوێنێت بەرامبەر بە پوچەڵکردنەوەی هێڕشە داگیرکارییەکان .
رژێمی فاشیستی ئه‌ردۆغان كه هاتووه‌ته لێواری رووخان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی دەسەڵاتەکەی درێژ بكاته‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی ناوچه‌كه و درێژه به كۆمهڵكوژییەکانی ده‌دات. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه پاكتاوكارییانه، ئێمه داوا له گه‌له‌كه‌مان له كوردستان و هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.