٣١ی ئادار ٢٠٢٢

کەجەکە: بە دڵنیاییەوە خەونی قازی محەمەد و هەڤاڵەکانی دێتەدی!

ئێمە بەڕێزەوە یادی سەرۆک کۆماری مەهاباد قازی محەمەد و هەڤاڵەکانی دەکەینەوە، کە لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧ لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بە دڵنیاییەوە کوردستانی ئازاد، کە خەون و پەرۆشیی ئەوان بوو بەدی دێت.

تێگەیشتن و عەقڵییەتی دەوڵەت – نەتەوە، کە وەک فیتنە و فەسادی هاتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئایدیۆلۆژیا ڕەگەزپەرستییەکەی سەدەی بیستەمی کردووە بە سەدەی جینۆسایدکردنی کوردان. گەلی کورد لە دژی سیاسەتی داگیرکەری راپەڕیوە و داوای ئازادیی کردووە. ئەم داوایەی کورد بە لەسێدارەدان و قەتڵوعام وەڵامی دراوەتەوە. کۆماری مەهابادی ئازاد و خۆسەریش بە کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدان ڕووخێنرا. سیاسەتی لەسێدارەدان و قەتڵوعامی تورکیا و ئێران بەرامبەر بە کورد ئەوەمان نیشان دەدات، کە چۆن لە سەدەی بیستەمدا نکۆڵی و زوڵمیان لە دژی کورد بەڕێوەبردووە. ئەمڕۆش سیاسەتی نکۆڵیکردن و زوڵم و زۆرداری لەسەر کورد هەیە. گەلی کورد دەیەوێت بە شێوەیەکی خۆسەر و ئازادانە لەناو برایەتیدا لەگەڵ گەلانی ناوچەکەدا بژی، بەڵام ئەم داواکارییە قبوڵ ناکرێت. لەسەر نەتەوە، کولتوور، گەل، بیروباوەڕەکانی دەرەوەی تێڕوانین و عەقڵیەیتی دەوڵەت – نەتەوە سیاسەتی گوشار، چەوساندنەوە، ستەم و جینۆسایدی کولتوری بەردەوامن.

لە سەدەکانی ٢٠ و ٢١دا تەنها گەلی کورد لە چارەسەرنەکردنی کێشەی کورددا ئازاری نەچەشت، بەڵکو دەوڵەتەکانی ناوچەکە و گەلەکانیشیان نەیانتوانی لە قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی رزگاریان ببێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد وەک سزایەکە بە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەیران رزگاریان بێت و لەو ناوچانەدا سەقامگیری و ئاشتی بچەسپێت، پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت.

کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران ئەمڕۆ چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد دەسەپێنن. ئەو ڕاستییە ئەوەمان نیشان دەدات، کە بەدیهێنانی کوردستانی ئازاد و ئێرانی دیموکراتیک ئەستەم نییە و بەدیهاتنیان نزیکە. لەو ڕووەوە شەهیدانی هەموو بەشەکانی کوردستان بە هاتنەدیی کوردستانێکی ئازاد واتادار دەبن. بە دڵنیاییەوە بەوەش وەک نەمرانی کوردستان لە مێژوودا دەمێننەوە”.