٣١ی ئادار ٢٠٢٢

٤ی نیسان مزگێنی ژیانێکی نوێیە

لە ٤ی نیساندا، سەرەتا جەژنی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، ژنانی کورد و دۆستانی کورد، لە هەموو گەلانی برا و لە جیهانی دیموکراسی پیرۆز دەکەین. لەگەڵ ئەوەدا ئێمە یادی شەهیدانی ٤ی نیسان دەکەینەوە، کە بوونە سیمبولی دڵسۆزی و وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، یادی هاوڕێ مەعسووم کارائۆگلان و مستەفا داگ بە ئومێد و منەتێکی گەورەوە دەکەینەوە.

٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەرایەتییە، یەکێک لەو رۆژانەیە، کە مانای قوڵی بۆ گەلی کورد و ژنان هەیە. مژدەبەخشی ژیانەوەیە بۆ گەلی کورد. مژدەی ئەوەیە، کە گەلی کورد ئەوەندەی نەمابوو هەبوونی خۆی لە دەست دەدات، بەڵام دووبارە بە هەبوونی خۆی گەیشتەوە. مژدەی ژیانێکی ئازادە، بۆیە گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد ٤ی نیسان بە ورە و حەماسەتێکی زۆرەوە پیرۆز دەکەن. ئەوان ئەمە وەک سەرلەنوێ لە دایکبوونەوە دەبینن. وەک ڕۆژی لە دایکبوونی خۆیان، وەک ڕۆژی هەبوونی خۆیان دەیبینن و بەو شێوەیە پیرۆزی دەکەن.

هەروەها خەبات و یەکخستنی ژنانە

 ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک چالاکییەک بە شێوەیەکی ڕێکخستنکراوانە و جەماوەریانە لە دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەریهەڵدا. یەکەمجار ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی لەلایەن ژنانی کورد و بە ئیرادەی ژنانی کورد وەک چالاکییەکی ئیکۆلۆژیک و ژینگەپارێزانە و شاییەکی دیموکراتیک بڕیاری لەسەر درا. پاشان گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ٤ی نیسان دا هاتنە دەرەوە و رژانە گۆڕەپانەکان و خاوەندارییان لە ڕێبەرایەتی کرد، هەموو ساڵێک بە ئاهەنگی مەزنەوە پیرۆزیان دەکرد و ئاهەنگیان دەگێڕا و بە تێپەڕبوونی کات بووە رێز و رێچکە. لەم ڕووەشەوە ئاهەنگگێڕان و پیرۆزبایکردنی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی لە ٤ی نیساندا بووە بە چالاکیی ژنان. یەکخستن و بە یەکتر گەیاندن و کۆبوونەوەی ژنان و ڕێبەرایەتییە. خۆشەویستی، یادکردنەوە و دڵسۆزیی قووڵی ژنانی کوردە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە هەموو ٤ی نیسانێک بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد ڕۆژی کۆبوونەوە و خۆ یەکخستنە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و یەکتر لە ئامێزگرتنە.

لە دایکبوونەوەی دەرفەتی سەرلەنوێی نەورۆزبوونە

گەلی کورد تاوەکو پێش پێکهاتنی ڕێبەرایەتی گەورە، دوژمنان مەحکومی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنیان کردبوون. جەڕجەڕەی جینۆسایدی جەستەیی و کولتووریی تێپەڕاندبوو. سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنێکی گەورەی بەسەردا سەپێنرابوو، تەنها بە سنوورداری لە ڕووی بایەلۆژییەوە مافی ژیان جەستەییان هەبوو. ئەو مافەی ژیان لە چوارچێوەی سنوورە بایۆلۆژییەکاندا، بە مەرجی نکۆڵیکردن لە کولتور و ناسنامەی خۆی پێی دەدرا، واتە بە وڵات و کولتووریشەوە، ناوی کورد لە مێژوو لابرا، بۆیە لە ٤ ی نیساندا لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی بۆ کورد، کە ناوەکەشی لە مێژوو لابرابوو، ڕۆژی دەستپێکی چیرۆکی لەدایکبوونی کوردە.

بۆ کورد جارێکی تر لەدایکبوونی دەرفەت بۆ نەورۆزبوونە. بۆ ئەو کۆمەڵگایەی نەورۆزی لە دەست دابوو، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگاتەوە بە نەورۆزی خۆی. بۆ ئەو کۆمەڵگایە، کە ڕۆژی رووناکی خۆی لە دەست دابوو، واتای دووبارە گەیشتنەوەیە بە ڕۆژی رووناکی خۆی. لەم ڕووەشەوە ٤ی نیسان، لە دایکبوونی ڕێبەرایەتی، کۆتایهاتنە بە کۆمەڵکوژیی سەد ساڵە لە دژی کورد.

ڕێگای سەردەمێکی نوێی بۆ کوردان کردەوە

ئەو سەردەمە، کە بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بووە هۆی دروستبوونی سەردەمێکی نوێ بۆ کوردان. وایکرد گەلی کورد بە ڕەگی مێژوویی خۆی و ئەو ناسنامەیە بگاتەوە، کە لەدەستی دابوو. وایکرد چاوی بۆ ناسنامەی راستەقینەی خۆی و ژیانێکی شکۆدار بکرێتەوە. گەلی کوردی لە نێو گەلانی جیهاندا کردە گەلێکی خاوەن شەرەف و شکۆ، خاوەنی رێز و شکۆ و بەها. گەلەکەمان سەرەڕای ئەو دڕندەییە سەختەی لە دژی ئەنجام دەدرا و کە ئازارە بێ هاوتایەی پێیگەیشتوو و چەشتویەتی، بە قوربانیدان، تاوەکو دێت تێکۆشانی خۆی لەو ڕووەوە بەهێزتر و گەشاوەتر دەکات، چونکە دەزانێت هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگای ڕزگارییە و باوەڕی بەوە هەیە، بۆیە ئەو ئازارە، کە دەیچێژێت دەبێتە هۆی پاراستنیشی، بۆ ئەوەی ئەوە ئەنجام بدات جوانیی تازە و کانی دەستکەوتە نوێکانی شۆڕش بە پێداگرییەوە دەپارێزێت و لەو چوارچێویەدا دەجوڵێتەوە.

ژیانەوەی ناسنامەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە

ژیانەوەی کورد کە بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بۆ کولتور و باوەڕ و ناسنامەی گەلانی تریشە لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەو ڕاستییە، کە کورد ڕۆژانە دەژین و هەروەها واقیعی مێژوویی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان و ئەوەی ئەم ڕۆحەی کۆکردۆتەوە و ئەم کولتورە سەریهەڵداوە، ڕێبەر ئاپۆیە، کە لە واقیعی کۆمەڵایەتیی مێژوویی گەلەکەماندا ئەم ڕۆح و کولتورەی هەبووە، ئەو ڕۆحی خوشکایەتی و برایەتییەی گەلان لە مێژوودا ژیاون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیندوو بووەتەوە، ئەم وشیاری و هۆشمەندیە ڕۆحی و کولتوورییە کۆمەڵایەتی و مێژووییە، کە ئەمڕۆ بە ڕێبەرایەتی گەلی کورد لە شێوەی نەتەوەیی دیموکراتیدا دروست دەکرێت، ئەو زستانە ڕەشە، کە نەتەوە دەوڵەتیان هێنایە کایەوە و بەرژەوەندیی گەل و کولتور و باوەڕەکان تێکدەشکێنێت و وێرانی دەکات، رێگای نوێ بۆ بەهاری ڕاستیی نوێ بۆ نەورۆزی ڕاستەقینەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە.

نەورۆزی ٢٠٢٢ بوو بە نەورۆزی ڕێبەرایەتی

گەلەکەمان سەرکەوتوو بوون، کە نەورۆزی ٢٠٢٢ بکەنە نەورۆزی ڕێبەرایەتی. بە بڕیاری خۆی لەسەر ئەو بابەتە، لە گۆڕەپانەکاندا ڕەنگی نەورۆزیان سەلماند، داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان بە دەنگی بەرز بە گوێی هەمواندا دا. پەیامێک، کە گەورەترین ئامانجی گەلی کورد ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە و چیتر ئەوە دواناخرێت و ئەمەش داواکاری سەرەکیی و ئەوەی زۆر بە روونی خستەڕوو. هێرشی پۆلیسی ڕژێمی فاشیست لەکاتی پیرۆزبایکردنی ئاهەنگی نەورۆز بۆ سەر بڵندگۆ و موکبەرەکان نەیتوانی هاواری ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’، کە لە لەلایەن ملیۆنەها کەسەوە بە یەک دەنگ دەوترایەوە، بشارێتەوە. نەیدەتوانی هاواری “بێ سەرۆک ژیان نابێت” سەرکوت بکات.

گه‌ل ده‌یه‌وێت رێبه‌ر ئاپۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆزدا ببینێت

گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ دۆستانی خۆی له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ زۆر په‌یامیان راگه‌یاند. به‌ڵام له‌م نه‌ورۆزه‌ بێ هاوتایه‌دا، گرنگترین په‌یام كه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز دران ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ داواكرا كه‌ گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبگیرێت و له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ببێت. گه‌له‌كه‌مان ده‌یه‌وێت ئیتر رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ناو خۆیاندا ببینن. ده‌یانه‌وێت رێبه‌ر ئاپۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆزدا ببینن. ده‌یانه‌وێت نه‌ورۆزه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا پیرۆز بكه‌ن و پێداگری تێكۆشان كه‌ ئه‌وه‌ له‌ رووی كرده‌وه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌و خواست و ئیراده‌یه‌ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌. ده‌بێت ده‌وڵه‌تی تورك و حكومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنی فه‌رمی توركیا ئه‌و داواكارییه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه‌ له‌ رووی یاساییشه‌وه‌ ئیتر بواری بۆ ره‌خساوه‌، به‌ باشی بیبینن و به‌ دروستی بیخوێننه‌وه‌.

نه‌ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، نه‌ حكومه‌تی فاشیست نه‌ ئۆپۆزسیۆنی فه‌رمیش ناتوانن چاویان به‌سه‌ر ئه‌و راستیه‌دا بنوقێنن. ناتوانن زیاتر خۆیان له‌و راستیه‌ بدزنه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ده‌رگاكانی ئیمراڵی نه‌كرێنه‌وه‌، تا گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌گیرێت و رێبه‌ر ئاپۆ له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئازاد نه‌بێت، هیچ كێشه‌یه‌كی مێژوویی و رۆژانه‌ كه‌ وه‌ك دێوه‌زمه‌ له‌به‌رده‌م توركیادان، چاره‌سه‌ر نابن.

وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانیش، ئێمه‌ سڵاو له‌ هه‌ڵوێستی پێداگرانه‌ و خۆڕاگرانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز ده‌كه‌ین. له‌پێشه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌ باكور كه‌ سته‌م و زۆرداری فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌یان له‌سه‌ر، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌ ئیراده‌ و بێهاوتایه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان و له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تێیدا ده‌ژین، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بێ هاوتایه‌یان كه‌ له‌ نه‌ورۆزدا نیشانیاندا پیرۆز ده‌كه‌ین. گه‌له‌كه‌مان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان، له‌م نه‌ورۆزه‌دا گورزێكی مێژووییان له‌ رژژێم و سیاسه‌تی پاكتاوكه‌ری ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ی فاشیست وه‌شاند. رژێمی فاشیستی پاكتاوكاریان تووشی په‌شۆكان و شڵه‌ژان كرد.

ئازادی رێبه‌رایه‌تی له‌ چه‌قی خه‌باتی ئێمه‌دا ده‌بێت

گه‌لی كورد، به‌و هه‌ڵوێسته‌ پڕ جۆش و به‌ بڕیاره‌ی كه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز نیشانیدا، له‌كاتی ساڵیادی له‌دایكبوونی ٤ ی نیسان و دواتریش، ته‌واوی ساڵی ٥٠ هه‌مینی رێبه‌رایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێته‌ هێزێكی گه‌وره‌ی رێكخراوه‌یی و ئاستی چالاكیه‌كی باڵا. ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ ئامانجی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری ره‌ها له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی، له‌ چه‌ق و ناوه‌ندی هه‌موو خه‌باته‌كه‌ماندا جێگیر ده‌كه‌ین و خه‌باته‌كه‌مان به‌ دید و روانینی نه‌ورۆزی ٥٠هه‌مینی رێبه‌رایه‌تیه‌وه‌ ده‌بێت. له‌و چوارچێوه‌دا ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌كه‌مان، دۆستانی به‌نرخ، هه‌روه‌ها داوا له‌ ژنان و گه‌نجانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری ره‌ها له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادی جه‌سته‌یی گوڕ به‌ تێكۆشان بده‌ن، كاری رێكخستن به‌هێزتر بكه‌ن و چالاكیه‌كانیان زیاتر پڕكاریگه‌ر بكه‌ن و داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین له‌و شوێنانه‌ی لێی ده‌ژین دار بنێژن.