١٨ی ئاداری ٢٠٢٢

لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا پێویستە هەموو کەسێک بەشداری پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بێت

پیرۆزبایی لە گەل و دۆستەکانمان دەکەین کە لە نەورۆزی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆدا، سەرەتا لە باکوری کوردستان، تورکیا و لە چوار پارچەی کوردستان و هەموو دەڤەرەکانی جیهان ڕژانە نێو گۆڕەپانەکان و وانەیەکی مێژوویان بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دا کە ناوەندی دواکەوتوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، وانەیەکی مێژووییان دایە هێزەکانی دژی دیموکراسی و ئازادی. لە تێکۆشانی ٥٠مین ساڵی ڕێبەرتیدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

گەلی کورد شانبەشانی دۆستەکانی، بە ملیۆنان کەس وتیان، بژی سەرۆک ئاپۆ و ‘نا بۆ ژیانێکی بێ رێبەرایەتی’، بەم شێوەیە دڵسۆزییەکی زۆر بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدەن بۆ ئازادکردنی ڕێبەرتی کە خزمەتی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دەکات. چوونە مەیدانەکان جارێکی تر باوەڕ و دڵسۆزی خۆیان بۆ ئەو گەریلایانە دەربڕی، کە ڕۆڵە فیداییەکانیانن. بەم شێوەیە بایەخێکی زۆر بە کارەکانی ڕێبەرتی لە ٤٩ ساڵی رابردوو دەدات و بۆ ئازادکردنی گەلی کورد هەنگاوێکی مێژووییان ناوە و خەباتی ٤٩ ساڵەی گەلی کورد مسۆگەر دەکات. نەورۆزی ٢٠٢٢ ئاشکرای کرد کە چۆن واقیعی گەل بە تێکۆشانی ٤٩ ساڵە دروست بووە. نەورۆزی ٢٠٢٢ ئەوەی ئاشکرا کرد کە پەکەکە و گەلی کورد لە ٥٠هەمین ساڵی ڕێبەرتیدا تێکۆشانێکی گەورەتر بەڕێوە دەبەن.

نەورۆز بوو کە گەلی کورد بە بەهای نوێ خۆی خوڵقاندەوە. تێکۆشانی گەلی کورد نەورۆز و نەورۆزیش تێکۆشانی گەلی کوردی بەهێزتر کرد. گەلی کورد بەم شێوەیە بووە گەلێک کە شکست ناهێنێت، بۆ گەلی ڕاپەڕین گۆڕا. لەم نەورۆزەدا گەلی کورد بە بەهایەکی نوێ خۆی بەهێز کردووە و سەرلەنوێ خۆی خوڵقاندەوە. ژنان و گەنجان نەورۆزیان پەرەپێدا و بەرفراوانتر کرد بۆ قوڵکردنەوە و فراوانکردنی شۆڕشی دیموکراتی و شۆڕشی کۆمەڵایەتی و شۆڕشی کەلتووری و شۆڕشی نەتەوەیی. ئەگەر گەلی کورد بەرەنگاری هەموو ئەو هێرشانە ببێتەوە، ئەوە ئەنجامی ئەو شۆڕشە بەهێزانەیە.

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە بە گۆشەگیرییەکی توندی بەسەر رێبەری ئاپۆدا سەپاندووە، ماوەی حەوت ساڵە هێرشی قورس بۆ سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکان ئەنجام دەدات، بەم شێوەیە دەیەوێت گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان تێکبشکێنێت و لە تورکیا دیکتاتۆری فاشیستی دروست بکات و کوردان قڕبکات. بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵی ٢٠١٤دا ” پلانی شکست” ی ئامادە کرد و لەسەر ئەم بنەمایەش توندترین گوشاری خستە سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان کە لە مێژووی تورکیا دا وێنەی نەبووە. گەلی کورد و دۆستان و هێزە دیموکراسیخوازەکان لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا وتیان ” کاتی سەرکەوتنە” هەستانە سەرپێ ئەوانەی کە “پلانی شکست” یان ئامادەکرد شکستیان هێنا. ئەژنۆی فاشیزم لەبەردەم نەورۆزی ٢٠٢٢دا لەرزی، بینی کە لەنێو تێکۆشانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکاندا کۆتایی پێدێت.

ئەم نەورۆزە دەریخست کە تێکۆشانی هاوبەشی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان بەهێز بووە. ئەم هەستانە بەهێزە لە نەورۆزدا مژدەی داوە بەوەی کە بنیاتنانی تورکیایەکی دیموکراتی و کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی دوور نییە. لەم نەورۆزەدا جارێکی دیکە دەرکەوت کە داهاتووی تورکیا بە هاوپەیمانی هێزە دیموکراتییەکان لەگەڵ گەلی کورد دیاری دەکرێت.

لە کاوەی ئاسنگەرەوە تاوەکو ئێستا، ڕۆح و کەسایەتی نەورۆز وەستانەوەیە لەدژی زوڵم. ئەمە تێکۆشانی ئازادیی گەلان و چەوساوەکان بووە. نەورۆزی ٢٠٢٢ هەروەها لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە زوڵم و دواکەوتوویی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەخاتە سەر پێ بووە هەنگاوێکی مێژوویی ئازادی و دیموکراسی. لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا گەل بە هەڵوێستی خۆی، نەک هەر پێشکەوتنی کوردستان و تورکیا، بەڵکو بزووتنەوەی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دیاری کرد. وەک کۆنگرەی دیموکراتی گەلان بەرنامە، ئامانج و هێڵی خەباتی تێکۆشانی دیاری کرد.

نەورۆز ترسی خستە دڵی فاشیست و ستەمکار و هێزەکانی دەورۆبەر. ورەی گەورەی دا بە گەلی کورد و دۆست و هێزە دیموکراسیخوازەکان. ئەم هەڵوێست و بەرخۆدانەی گەل وزەیەکی دروستکردووە کە دەتوانێت ڕۆح بداتە مردووەکان. هەر مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و دێموکرات کە ئەم خەباتە و پێگەی گەلی بینی، هەرچەند ستەم و زۆرداریی توند بێت، تێدەکۆشێت و لەسەر هیڵی سەرکەوتن خەبات دەکات.

پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان بەو هێزەی لە نەورۆزی ٢٠٢٢ەوە وەریانگرتووە، لە ٥٠مین ساڵی ڕێبەرایەتیدا تێکۆشان زیاتر ڕێکبخەن و خاوەن ئامانج بن. هەڵوێستی گەل لە نەورۆزدا دەریخستووە کە بە هەموو شێوەیەک دەرفەت هەیە بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی هاوپەیمانی هێزە دیموکراتییەکان لەگەڵ گەلی کورد. بەم ڕاستییە پێویستە پەیوەندی لەگەڵ گەل بەهێز بکرێت، بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە گەلی کورد دەچەوسێنێتەوە و سیاسەتی جینۆساید پەیڕەو دەکات و گوشار دەخاتە سەر هێزە دیموکراتییەکان، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، تورکیایەکی دیموکرات، کوردستانێکی ئازادی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد بنیاتبنرێت.

بانگەوازی مەزلۆم، زەکیە، رەخشان، رۆناهی، بێریڤان، سەما یوجە، کەمال کورکوت و هەموو شەهیدانی نەورۆز، بەهاکانی تێکۆشانی ٤٩ ساڵ و نەورۆزی ٢٠٢٢ بەم شێوەیەیە.