١ گوڵان ٢٠٢٢

کەجەکە جەژنی رەمەزانی لە موسوڵمانان پیرۆز کرد

ئێمە جەژنی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢٢ لە هەموو موسوڵمانان پیرۆز دەکەین و هیوادارین کە ببێتە هۆی ژیانی دادپەروەر، یەکسانو ئازاد، ئاشتی و برایەتی گەلان. سەرەتا موسوڵمانانی کوردستان، ئێمە جەژنی موسوڵمانان پیرۆز دەکەین کە بۆ مرۆڤایەتی، راستی، حەق و دادپەروەری تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین.

رزگاری بە تێکۆشان لەسەر عەقڵیەتی دیموکراسی دەبێت

ئەو گەلانەی لەو جوگرافیایەی کە کەلتووری ئیسلامی تێیدا زاڵە، لە ژێر سیاسەتی زۆرداری و زۆردەستی و توندوتیژی حکومەت و دەوڵەتان کە خۆیان بە موسڵمان ناودەبەن پێشوازی لە جەژنێکی نوێ دەکەن. ئەو موسوڵمانانەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین، لەم جەژنەدا تووشی کێشەی جدی بوونەتەوە. کێشەی سیاسی لە ئەنجامی جەنگ و کێشەی ئابووری و سیاسەتی داگیرکاری و قڕکردن کە لە زۆرێک لەو جوگرافیایەدا سەری هەڵداوە کە خەڵکی موسڵمان تێیدا دەژین. دەمانەوێت ڕایبگەیەنین کە ڕێگای ڕزگاربوون لە ژیان و دۆخێکی بەم شێوەیە کە کەلتووری دێرینمان و گەلی موسڵمانمان شایستەی ئەوە نین، عەقڵییەتێکی دیموکراتیە و شایستەی کاری جوان و ڕێکخستن و تێکۆشانن. خەتی ئیسلامی دێموکراتی ئەو ڕژێمە سیاسیانەی ئێستا قبوڵ ناکەن کە موسڵمانان تێیدا دەژین. ئیسلام ئایینێکی کراوەیە و لە دیکتاتۆرە تایفەگەری و ناسیۆنالیستی و قەتڵوعامەکان کە کۆشک و دەسەڵاتەکانیان لەگەڵ ئیسلامدا دادەپۆشن دوورە و خاوەن بەهای دیموکراسیە.

تێکۆشانی رێکخستنکراو لەدژی ئەو خیانەتەی کە خۆی لەنێو کورداندا مەڵاسداوە

بەهۆی سەختی، فشار و ئەشکەنجەی نێو کۆمەڵگەی موسوڵماندا، گەلی کورد لەنێو ئەو گەلانەی کە رووبەرووی لەناوچوون بوونەتەوە، لە ریزی پێشەوەدایە. لە کوردستان و جیهان کە کوردی تێیدا دەژی، شەڕ، فشار، هێرش بە رەهەندی جیاواز هەیە و زیاتر دەکرێت. رەتکردنی هەبوونی گەلی کورد لەلایەن هێز و سیستمی نێونەتەوەیی و رەتکردنی پێگە، بناغەی ئایدۆلۆژی قڕکردنی فاشیستی ئەردۆغان و باخچەلیە. گەلی کورد دەیەوێت لەگەڵ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەسەدان ساڵە پێکەو دەژین، بە ئامارامی بژی. دەوڵەتی فاشیستی تورک و رژێمی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ بە سیاسەتی شەڕ، تاڵان و هێرشەکانی کە گەیشتووەتە ئاستی کۆمەڵکوژی، وڵامی گەلی کورد دەداتەوە.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە سیاسەتی لەناوبردنی رەتکردنەوەی گەلی کورد، بە بەکارهێنانی ئایینی ئیسلام هێرش دەکاتە سەر کورد و بەهاکانی و بۆ ئەوەی راستی کوردستان لە مێژوودا بسڕێتەوە، شەڕ فراوانتر دەکات. بۆ لەناوبردنی کورد لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا، بە بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ پەدەکە و وەرگرتنی متمانە لە هێزە جیهانیەکان، هەموو شتێک دەکات. هێزە هاوکارەکان و خائینەکانی وەک پەدەکە بەم سیاسەتە قێزەونە لەدژی هەبوونی کوردی ئازار شەڕ و هێرشی نائەخلاقی دەکەن. لەم واتایەدا لەدژی ئایینپەرستی فاشیستی داگیرکەری، تێکۆشانێک لەسەر ئیسلامی دیموکراتی پێویستە. هەروەها لە بەرانبەر خیانەتی گەورەی نێو گەلی کورددا، پێویستە تێکۆشانێکی زیاتر رێکخراوەیی و پێکەویی بەڕێوە ببەین.

گرنگە کە پشتگیری لە هەڵوێستی راستەقینە (موئمین)ی گەریلا بکرێت

کوردستانیانی هێژا؛

دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیست بۆ قڕکردنی کوردان هێرش دەکاتە سەر هەموو گۆڕەپانێکی ژیان. وەک دەزانرێت کە داگیرکەری تورک هەموو کاتێک بە پشتگیری هێزە نێودەوڵەتیەکان و خیانەتکارانی کورد هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدات. ئەمساڵیش هێرشەکانی بۆ سەر شەنگال، مەخمور، رۆژئاوا باشور بەردەوام بوون. لە بناغەی هێرشەکاندا کە لە ١٧ی نیسان و لە مانگی رەمەزاندرا لە هەرێمەکانی کورەژارۆ، ئەشکەوتی برینداران و چیای رەش دەستیپێکرد، ئامانجی قڕکردنی کوردە. لەبەرانبەر ئەوەش رووبەرووی بەرخۆدانی گەورەی گەریلا بوونەتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە دڵسۆزی لەدژی شەڕ و قڕکردن وەستاونەتەوە، بە باوەڕیەکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن و تێدەکۆشن. ڕۆڵەکانی ئەم گەلە واتە گەریلا، بە ئامانجی ئەوەی تاوەکو دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی تورک نەڕووخێنرێت، ناتوانن بە ناسنامەی ئازادی جەژن پیرۆز بکەن، بەرخۆدان بەڕێوە دەبەن. زۆر گرنگە کە ئێوە وەک گەلی کورد هەڵوێستێک بۆ سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە پیشان بدەن و شان بە شانی ڕۆڵەکانتان و لە هەموو جێگەیەک لەدژی زوڵمو ناحەقی و نادادپەروەری تێبکۆشن.

گەورەترین عیبادەت بەرخۆدانی دژی زاڵمەکانە

کوردستانیانی وڵاتپارێزی بەڕێز؛

وەک گەلی کورد ئێمە بە بەرخۆدانێکی گەورە دەستمان بە جەژن کرد. گەلی کورد و وڵاتپارێزان زۆربەیان رۆژەکانی مانگی رەمەزانیان بە تێکۆشان لە گۆڕەپانەکان و لەنێو چالاکی دیموکراتی تێپەڕاند. لەبەرئەوەش هەوڵ دەدەن ببنە دەنگی ویژدان و بەهاری مرۆڤایەتی زیندوو بهێڵنەوە. لەم واتایەدا گەلی کوردی وڵاتپارێز بووەتە نوێنەر و پێشەنگی باوەڕی بەرخۆدان کە گەورەترین عیبادەتە لەدژی زوڵم. بەم بۆنەیەوە ئێمە جەژنی رەمەزان لە گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستەکانمان پیرۆز دەکەین و هیوادارین رۆژو و نزاکانتان قبوڵ بێت. پێویستە لەم جەژنە خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین و یادیان بکەینەوە. پێویستە ئێمە لە ئاستێکی بەرزدا یەکگرتنی خۆمان لەگەڵ خانەوادەی زیندانیان بە تایبەتی خانەوادەی شەهیدان دووپات بکەینەوە. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، بەڕێزەوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و بەڵێنی تێکۆشانی دۆزی مافداری گەلی کورد دووبارە دەکەینەوە.

خراپترین هەڵوێست لەدژی ئیسلام کە شۆڕشی یەکسانی، ئازادی و دادپەروەریە، ئەوەیە کە لەبەرانبەر بەکارهێنانی فشار، رەتکردن، تاریکی، ناحەقی و کۆیلایەتی بێدەنگ بیت. ئەوە نە قبوڵ دەکرێت و شایەنی لێبۆردنە. بە بۆنەی جەژنەوە بانگەوازیمان لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، گەلانی موسوڵمان ئەوەیە کە لەدژی دوژمن مرۆڤایەتی، هێزە فاشیستەکان، مەزهەبپەرستەکان، داگیرکەرانی کۆشک و سوڵتان، پێکەوە دەنگمان بەرز بکەینەوە و پێکەوە تێبکۆشین. بەم بۆنەیوە جارێکی دیکە جەژنی رەمەزان لە موسوڵمان کە لەسەر بناغەی برایەتی و هاوبەشی دەژین و پشتگیری لە یەکێتی لایەنە دیموکراتەکان و هەموو گەلانی موسوڵمان پیرۆز بێت.