١٥ گوڵان ٢٠٢٢

کەجەکە بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

وەک کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە جەژنی زمانی کوردی بە پلەی یەکەم لە ڕێبەر ئاپۆ، کە هیوای ئازادیی گەلێکە، کە کولتور و ڕۆشنبیری و ناسنامە و زمان و هەبوونی قەدەغەکراوە و بە نەبوو زانراوە، گەیاندییە ئاستێکی تێکۆشانی بێهاوتا و لەو پێناوەدا هیچ رێگری و لەمپەرێکی لە بەردەم خۆیدا قبوڵ نەکرد، شەهیدە نەمرەکانمان لە پێناو هەبوون، زمان و بەها و ئازادیی گەلەکەیان دا گیانیان فیدا کرد و بۆ هەمیشە زیندوو و گەشاوە دەمێنننەوە وگەیشتنە نەمری، هەروەها لە گەلی بەرەنگارمان، کە سەرباری هەمو قەدەغەکارییەکان و گوشار و چەوساندنەوە و ئەشکەنجە و کوشتنەکان بەزمانی خۆیان گۆرانیان چڕی، چیرۆکی ئازایەتی و جوامێرییان دەگێڕایەوە، دەنگی هەلهەلەی خۆیان بەرز دەکردەو و لە بەرامبەر نەیار و دوژمن دا چۆکیان دانەدا، پیرۆز دەکەین.

زمان تەنها ئامرازی گواستنەوە نییە، لە هەمان کاتدا بۆ گەلێک گرنگترین ئامرازی ژیانە بۆ ناسنامە و کولتووری و رۆشنبیریی خۆی، گەیشتنیانە بە داهاتوویەکی گەش. هەر زمانێک هەڵگری مێژوو و کولتور و ئەدەب و هونەر و فەلسەفەی ژیانی کۆمەڵگاکەی خۆیەتی، لەو مانایەدا گەلەکەمان سەدان ساڵە هەموو جۆرە تێچوویەکی قورسیان لە بەرامبەر هێرشی جینۆسایدی کولتووری و زمانی و فەرهەنگیدا داوە، بەڵام هەرگیز دەستیان لە پاراستنی کولتور و ڕۆشنبیری و زمانی خۆیان هەڵنەگرتووە.

“ئێمە دۆزی خۆبوون بەڕێوەدەبەین”

ئێمە هەم وەک گەل و هەم وەک ڕێبوارانی بزووتنەوەی ئازادیی ئەم گەلە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەسەر سەرچاوەی دوو ڕاستیی ژیانی و زیندوودا دەوەستینەوە و پێشەنگی ئەو ڕاستیانە دەکەین: یەکێکیان ڕەتکردنەوەی ئەو نکۆڵیکردن و درۆ مێژووییە بەرامبەر بە گەلەکەمان و ئەویتریان، ڕەتکردنەوەی ئەو نکۆڵیکردنەیە، کە بەسەر هەموو ناسنامە و جۆر و شێوە و هەبوون و زمان و دەنگ و ڕامانەکانماندا سەپێنراوە. لە کۆنکرێتیترین و ڕوونترین وشەکاندا، ئێمە بەدوای هۆکاری چارەی خۆبوونداین. خودا ئێمەی چۆن دروستکردووە، ئێمە چۆن لە دایکبووین، بە چ زمانێک بووین بە مرۆڤ، ئێمە هەوڵدەدەین لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا بژین. ئێمە ئازادیمان دەوێت بۆ هەموو زمان و دەنگ و ڕەنگەکان .نابێت ئەوەش لەبیر بکرێت، کە ئێمە لە هێڵی دیموکراسیدا لە پڕ بەرهەمترین ساتی مێژوویداین. هەم لە پێگە و ڕەنگاوڕەنگترین شوێنی مێژووییداین. لەو شوێنە، کە ناسنامە و کۆمەڵگا و زمان و ئایین و گەل بە یەک گەیشتوون، پێکەوەژیانی هەمەجۆر و هەمە رەنگ دەبێتە مانادارترین جەژن بۆ خەڵک، بۆیە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە هەموو ڕوویەکەوە واتە ئەم جەژنە.

“زمان ناسنامە و شانازی و بیر و یادەوەریی هاوبەشی کۆمەڵگاکانە”

ڕێبەرایەتیمان دەڵێت، ‘ئاستی گەشەکردنی زمان، ئاستی گەشەسەندنی ژیانە. هەر چەندە کۆمەڵگایەک پەرە بە زمانی دایکی خۆی بدات، بەو ڕادەیە ئاستی ژیانی پەرەی سەندووە. هەروەها ئەوەندەی زمانەکەی لە دەست دا و کەوتە ژێر دەستی زمانەکانی تر، بەو ڕادەیە و ئەوەندە داگیر دەکرێت، دووچاری سڕینەوە و زیاتر لەناوچوو و جینۆساید و پاکتاوکردن دەبێتەوە. کۆمەڵگاکانی خاوەن ئەم ڕاستییەدا ناتوانن لە ڕووی دەروونی و ئەخلاقی و جوانییەوە ژیانێکی پڕ مانایان هەبێت و وەک کۆمەڵگایەکی نەخۆش هەتا لەناوچوون مەحکوم بە ژیانێکی دڵتەزێن دەبن، چونکە زمان شوناسێکی هاوبەش و شانازیی هاوبەش و و بیر و یادەوەری هاوبەشی کۆمەڵگاکانە. پاراستن و گەشەپێدانی یادەوەریی هاوبەشی کۆمەڵگا لە ڕێگەی پاراستن و گەشەکردنی زمانی دایکەوەیە. ئەو کردەوانەى، کە نکۆڵیکردن لەگەڵ جینۆساید ئاوێتە دەکات کردەوەکانی قەدەغەکردنی زمانی دایکە. پێناسەکردنی کورد بە شێوەی قەدەغەکراو، ترسناک و مەترسیدار، جیاکار، دواکەوتوو و دڕندە لە بنچینەدا سیاسەتی نەهێشتنی هەبوونی کوردە.

بۆیە پێویستە و دەبێت بە قسەکردن بە زمانی کوردی و نووسینی کوردی، بە ڕێکخستنکردن بەرەنگاری ئەو کۆمەڵکوژییە بینینەوە و بەرەنگاری بکەین و بەردەوام بین لە خەبات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زمان و لە هەموو کاتێکی تر زیاتر ئەوە بەڕێوەببەین. لەم خاڵەدا بە ئەندازەی تێکۆشان و خەبات لە دژی سەرکوتکردن، لە دژی سانسۆر و گوشاری دروستکراوی خۆبەخۆ، کە خەڵکانێک لەسەر خۆیان دروستیان کردووە، دەبێت بەو ئەندازەیە ڕۆژانە خەبات لەگەڵ خودی خۆی بکات و خەبات بەڕێوەببات، ئەوە ئەرکێکی دانەبڕاو و حەتمییە بۆ هەموو کوردێکی خاوەەن باوەڕ بۆ ئایندەیەکی ئازاد.

‘خاوەنداریکردن لە زمان پێویستی سەرەکیی هەبوونە’

جەژنی زمانی کوردی لە دژی سیاسەتەکانی گوشار و سڕینەوە ڕۆژی بەدەستهێنانی هۆشیاری و مەعریفەیە، لە دژی سیاسەتی لە ناوبردن بەرخودانە و لە دژی عەقڵییەت و تێڕوانینی بێ بیر و هۆشکردن، ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە بیری کۆمەڵگەیی. ئەم دەستنیشانکردن و ئەم یەکلایکردنەوەیە پێی دەوترێت؛ “ڕاستی نییە، زمان هەیە” ئەوە لە خۆبوونی گەلێک دا هەڵوێست و یەکلایبوونەوەی گرنگیی زمان دەخاتە بەرچاو. لەو مانایەدا زمانی کوردی، ڕاستیی خۆبوونی گەلی کوردە. پێویستە بۆ خاوەندارێتیکردن لەو زمانە هەموو ئامرازەکانی توندوتیژی و شەڕی تایبەت لەناوببرێن، وەک دوێنێ، ئەمڕۆش هێشتا پێویستیی سەرەکیمان هەبوونی سیاسیمان و داب و نەریت و رێگای خەبات و تێکۆشمانە و لە بەرامبەر مێژوویدا قەرزە و لەسەر شانمانە.

نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت، کە زمان لە ڕێگەی نەوەی گەنجەوە دەپارێزێت و دەپەڕێتەوە بۆ نەوەی نوێ. لەگەڵ پەروەردەدا گەشە دەکات و بە ئەدەب و هونەر و کەلتوور جوان دەبێت، بۆیە لە کاری ڕۆژانەوە تا پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی، لە ڕێگەی بەکارهێنانی زمانەوە، لە ڕێگەی ژیانەوە لە ڕێگەی زمانی خۆمانەوە پەیوەندی بەرەوپێش ببەین، دەبێت ژیانی نەتەوەیی دیموکراتیک وەک یەکەم هەڵبژاردە بۆ یەکخستنی هەموو زمانەکان پەرە پێبدەین. لە ئەنجامدا ئێمە ‘بەشی شۆڕش ناکەین، بۆیە دەبێت ببن بە خودی شۆڕش’ زۆر گرنگە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک قسەکردن و نووسین بە زمانی کوردی ئەنجام بدات و ئەوە وەک چالاکییەک بۆ خاوەندارێتی لە زمانی دایک ئەنجام بدەن و لە هەموو شوێنێک بۆ پەروەردەی زمانی دایک و لابردنی کۆسپی یاسایی بۆ بەکارهێنانی زمانی دایک تێبکۆشن و بۆ ئەوەش خەباتێکی بەهێز بەڕێوەببەن. هەرگیز ڕێگە بە سیاسەتی گوشار و سڕینەوە و و عەقڵیەت و بیری یەک زمانی نەدەن.

جارێکی تر ڕۆژی ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردی، کە هاوکات یادی ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی گۆڤاری هاوارە لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتیی جەلادەت عالی بەدرخان و هاوڕێکانی دا، سڵاو لەو کەسانە دەکەین، کە بە هەوڵ و ڕەنج و قوربانیدان زمانی کوردییان پەرەپێداوە و پاراستویانە.