١٨ گوڵان ٢٠٢٢

كه‌جه‌كه‌: به‌رخودان له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدانی گوڵان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وێت

مانگی گوڵان ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ كادره‌ پێشه‌نگه‌كانی شۆڕشی ئازادی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی سوسیالیستی توركی و گه‌لی عه‌ره‌ب شه‌هیدبوون. به‌ها هاوبه‌شه‌كانی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ مانگی گوڵاندا یه‌كیان گرت. هه‌ربۆیه‌ مانگی گوڵان و شه‌هیدانی مانگی گوڵان هێمای ئامانجه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان، تێكۆشانی هاوبه‌ش، خوشك و برایه‌تی گه‌لان و ئینترناسیۆناڵیزمه‌. به‌و هه‌سته‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تی حه‌قی قه‌رار، فه‌رهاد كورتای و ئیبراهیم كایپاكایدا شه‌هیدانی مانگی گوڵان و له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌وانیشدا شه‌هیدانی شۆڕش و دیموكراسی به‌ بیرده‌هێنینه‌وه‌. ئێمه‌ به‌ڵێنه‌كه‌مان ده‌به‌ینه‌سه‌ر كه‌ دوژمنی فاشیست له‌ناو ده‌به‌ین، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ژیان و خوشك و برایه‌تی هاوبه‌شی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌مه‌زرێنین.

‘په‌ده‌كه‌ ئه‌مڕۆش رۆڵی خۆی له‌ خیانه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كات’

له‌ گوڵانی ١٩٩٧دا به‌ ده‌یان هه‌ڤاڵی ئیچمه‌ له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدبوون. له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێ ئۆزان و هێلیندا شه‌هیدانی هه‌ولێر هه‌موویان رێز، خۆشه‌ویستی و پێزانینه‌وه‌ به‌بیرده‌هێنینه‌وه‌. په‌ده‌كه‌ ئه‌مڕۆ رۆڵی خیانه‌ت و نۆكه‌رایه‌تی ده‌گێڕێت. به‌ سه‌دان هه‌ڤاڵی ئێمه‌ به‌ هۆی زانیاری هه‌واڵگری په‌ده‌كه‌ كه‌ داویه‌تی به‌ ده‌وڵه‌تی تورك شه‌هیدبوون. به‌ بۆنه‌ی مانگی گوڵانه‌وه‌ ئێمه‌ داوا له‌ گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ قوڵایی شه‌هیدان تێبگه‌ن، خاوه‌ندارییان لێبكه‌ن، بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌ دژی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستی كۆلۆنیالیستی پاكتاوكه‌ر و هاوكاره‌كانی، گوڕ به‌ تێكۆشان بده‌ن.

به‌رخودانی زاپ و ئاڤاشین به‌هێزترین وه‌ڵامه‌ مێژووییه‌كان ده‌داته‌وه‌

به‌رخودانی زاپ و ئاڤاشین كه‌ ئاستی هه‌ره‌ به‌رزی دڵسۆزی به‌ شه‌هیدانی مانگی گوڵان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕشه‌، یه‌كێك له‌ وه‌ڵامه‌ هه‌ره‌ واتاداره‌ مێژوویه‌كان به‌ دوژمنی داگیركه‌ری پاكتاوكه‌ر و هاوكاره‌كانی ده‌داته‌وه‌. به‌رخودان كه‌ له‌ دژی هێرشه‌ داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ری كۆلۆنیالیست بۆ سه‌ر زاپ و ئاڤاشین ده‌ستیپێكردووه‌، مانگێكی تێپه‌ڕاند. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌ی بۆخۆی به‌ ئامانج دانابوو كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا زاپ و ئاڤاشین به‌ده‌ستبهێنێت و به‌و جۆره‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا، به‌و ئامانجه‌ مانگی نیسان ده‌ستی به‌ هێرش كرد. به‌ڵام به‌ به‌رخودانی گه‌ریلا گورزی قورس له‌ سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شێنرا و رێگری له‌و پلانه‌ی داگیركه‌ران كرا. ئاماری مانگێك كه‌ ناوه‌ندی پاراستنی گه‌له‌كه‌مان ئاشكرای كرد، زیانه‌ گیانییه‌كانی سوپای داگیركه‌ر و شكسته‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رجسته‌ ده‌خاته‌ به‌رچاو. گه‌ریلا له‌ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ گیانی فیدایی ئاپۆیی به‌ قاره‌مانی شه‌ڕی كرد و كوردستانی پاراست. ئێمه‌ سه‌رجه‌م شه‌ڕڤان و فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستار كه‌ به‌ گیانی فیدایی ئاپۆیی خۆڕاگری ده‌كه‌ن له‌ دڵه‌وه‌ سڵاو ده‌كه‌ین و پیرۆزباییان لێده‌ه‌ین. له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێیان مزگین و رۆهات ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌ له‌ به‌رخوداندا شه‌هیدبوون هه‌موویان به‌ رێز، خۆشه‌ویستی و پێزانینه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنینه‌وه‌ و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ تێكۆشانیان بگه‌یه‌نینه‌ سه‌ركه‌وتن.

له‌به‌رامبه‌ر تاكتیكه‌كانی شه‌ڕی نوێ و رۆحی فیدایی ئاپۆیی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، سوپای داگیركه‌ر چانسی نییه‌ سه‌ربكه‌وێت. قۆناغی یه‌ك مانگه‌ی شه‌ڕ ئه‌وه‌ی نیشانداوه‌. له‌ شه‌ڕی یه‌ك مانگدا گه‌ریلا نه‌ك هه‌ر گورزی له‌ سوپای داگیركه‌ر وه‌شاند و پلانه‌كه‌یانی تێكدا، له‌ هه‌مان كاتدا ئاگری له‌ دڵی گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستاندا گه‌ش كرد و سه‌رنجی راكێشان. گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستان له‌ هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا و به‌شداری ریزه‌كانی به‌رخودان ببن كه‌وتنه‌ جموجۆڵه‌وه‌. له‌ دژی سوپای داگیركه‌ر، به‌رخودانی گه‌ریلا له‌ زاپ و ئاڤاشین وایكرد كه‌ گه‌نجانی كوردستان رووبكه‌نه‌ ناو ریزه‌كانی تێكۆشان، هیواكانی ئازادی گه‌لی كورد بپارێزن و له‌ رێزه‌كانی پێشی پێشه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادیدا جێ بگرن. بێگومان له‌ ئێستا به‌دواشه‌وه‌ گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ رێزه‌كانی پێشه‌وه‌ی تێكۆشان شه‌ڕ بكه‌ن و پێشه‌نگایه‌تی بۆ تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.

یه‌ژه‌ئاستار ئاستی به‌رخودانی به‌رزكرده‌وه‌

گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار به‌ وه‌فاداری و دڵسۆزییان بۆ رێبه‌ر ئاپۆ و به‌رپرسیارێتی پێشه‌نگایه‌تی بۆ رێپێوانی ئازادی جوڵانه‌وه‌ و له‌ ریزه‌كانی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی به‌رخودانی گه‌ریلا دژوارترین گورزیان له‌ دوژمن وه‌شاند. گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار به‌ پێشه‌نگایه‌تی مزگینه‌كانله‌ ریزه‌كانی پێشی پێشه‌وه‌ی به‌رخودان جێیان گرت، چالاكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌توویان كرد، گورزی قورسیان له‌ دوژمنی فاشیستی داگیركه‌ردا. ئاراسته‌ی شه‌ڕیان دیاركرد و ئاستی به‌رخودانیان به‌رزكرده‌وه‌.

بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی هه‌ولێر ئێمه‌ تێكۆشان گه‌وره‌ ده‌كه‌ین

فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ به‌ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت پاكتاوكردنی كوردان ته‌واو بكات و ئامانجی سه‌د سالچه‌ی میساقی میلـلی خۆی سه‌ربخات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و ئامانجه‌ی خۆی به‌ گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست ده‌بینێت، بۆ له‌ناوبردن هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌ریلا. ده‌یه‌وێت به‌ هاوكاری خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ ئه‌و شه‌ڕی پاكتاوكاری و داگیركارییه‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام. گه‌لی كوردستان هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه‌ ده‌بینێت و له‌ دژی خیانه‌ت هه‌ڵوێستی خۆی له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانێك نیشان ده‌دات. ئێمه‌ داوا له‌ ریچكخراوه‌كانی كوردستان، روناكبیران، هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران، دۆستانی گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتیكه‌كان هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك و هاوكاری په‌ده‌كه‌ له‌گه‌ڵ داگیركاری، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیدانی هه‌ولێر تێكۆشان گه‌وره‌ بكه‌ن.

گه‌لی كورد ده‌بێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان هێنده‌ی تر به‌ به‌هێزی نیشان بده‌ن

ده‌وڵه‌ت و سوپای توركی داگیركه‌ری كۆلۆنیالیستی پاكتاوكه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ به‌رخودانی گه‌ریلا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن پێویسته‌ هه‌ڵوێست نیشان بدرێت له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌س به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ناوه‌ستێته‌وه‌، هه‌ڵوێست ناگرنه‌به‌ر. ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دوورووییه‌، تاوان دژی مرۆڤایه‌تییه‌. ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ شوێنه‌كانی تر ده‌وه‌ستنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌وه‌ستنه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ له‌ دژی كوردان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، به‌ مه‌به‌ستی داگیركاری و پاكتاوكاری هێرشده‌كات، بێده‌نگن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ هاوبه‌شی تاوانه‌، پێویسته‌ گه‌لی كورد، دۆستان و رای گشتیی دیموكراتیك زیاتر به‌ به‌هێزی ناڕه‌زایه‌تی نیشان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌و تاوانه‌ له‌ دژی مرۆڤایه‌تی بوه‌ستنه‌وه‌ و تێكۆشان په‌ره‌پێبده‌ن. به‌رخودانی گه‌ل و گه‌ریلا له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدانی مانگی گوڵان به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ربكه‌وێت، كوردستان ئازاد ببێت و توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دیموكراتیك ده‌بن.